کوردستان

ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

news

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گۆڕان بەزۆرینەی دەنگ ھەڵبژێردرا. بەپێی ئەنجامی دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە بەدەستھێنای ٣٨ دەنگی جڤاتەکە وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردرا. ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش بەمشێوەیە ھەڵبژێردران جەمال حاجی محمەد بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی …

درێژەی بابەت

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

GORRAN

باسک نێت-سلێمانی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دیاریکردنی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستیپێکرد. لە ئێستادا خانەی ھەڵبژاردنی بزووتنەوەکەش ئامادەکاری کردوووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن. پێشتریش ژووری ھەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە، کە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی ‌و …

درێژەی بابەت

رێکخراوی ژیار کۆنگرەیەکی زانستی بۆ فەرموودەکانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ساز دەکات

received_1532734450081906

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان ڕێکخراوی ژیار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ھەڵدەستێت بە سازدانی کۆنگرەیەکی زانستی لەسەر فەرموودە لە ژێر ناونیشانی (دیدی دروست بۆ فەرموودە – پێگە و کارپێکردنی) کە ئەم تەوەرانە لەخۆ ئەگرێ:- تەوەری یەکەم: پێگەی فەرموودە لە تەشریع دا: تەوەری دووەم: پێوەرە زانستیەکانی کۆکردنەوە و نوسینەوەی فەرموودە: تەوەری سێیەم: پێوەرە …

درێژەی بابەت

سلێمانی: کارمەندێکی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن خۆی کوشت

news

باسک نێت-سلێمانی پۆلیسی قەزا‌و ناحیەکانی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندێکی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن، شەوی رابردوو لەناحیەی عەربەت کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە. نەقیب سائیب سەلام وتەبێژی پۆلیسی قەزا‌و ناحیەکانی سلێمانی رایگەیاند “شەوی ڕابردوو کارمەندێکی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە کە ناوی گەرمیان محمەد عبداللە-یەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ ‌و دانیشتووی …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ لە بەغدا ڕێبوار تاڵەبانی لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان دادگایی دەکرێت

62472017_11372017_7372017_23wee

باسک نێت-کەرکوک بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی دادگایکردنی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر دۆسیەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی کەرکوک لە دادگای فیدراڵی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت. عیماد عامری بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ ڕێبوار تاڵەبانی ناچێتە بەردەم دادگا، بەڵکو بە نوێنەرایەتی خۆی دوو پارێزەر دەچنە بەردەم …

درێژەی بابەت

خوێندنی باڵا: زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازی خەرجدەکرێت

bala__2016_01_13_h21m26s12__BA

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ خوێندکارانی تواناسازی، داواش لە خوێندکاران دەکات سەردانی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان. لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، بڕیاردراوە بڕی شەش ملیارو ٤٦٥ ملیۆن و ٥٤٩ دۆلار …

درێژەی بابەت

مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەشدەکرێت

news

باسک نێت: وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وادەی دابەشکردنی مووچەی دوو شوێنی دیکەی راگەیاند. بەپێی راگەیێندراوەکە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە مووچەی مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠١٧ ی (فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن) دابەشدەکرێت. لە ھەفتەی رابردووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە …

درێژەی بابەت

ھۆشیار زێباری: تەنھا ئێران دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستانە

15962017_163510962015_iraq-BAG106-AP-676x450

باسک نێت: ھۆشیار زێباری ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم و وەزیری دارایی پێشووی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، تەنھا ئێران دژی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستانە و نوری مالکیش جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە جیھانی خەیاڵدا دەژی و داواشی لێکرد با پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بخوێنێتەوە سەبارەت بە چارەنووسی گەلان. ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی …

درێژەی بابەت

بەھۆی شەڕێکەوە لە قەزای سەیدسادق دوو کەس کوژراون

news

باسک نێت-سەیدسادق پۆلیسی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند، بەھۆی شەڕێکەوە لەناو بازاڕی شارەکە دوو کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکە برینداربوون. دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند:”شەڕەکە بەھۆی شوێنی کارکردنی ئەو دوولایەنەوە بووە، کە کێشەیان ھەبووە لەسەر شوێنی کارکردن لەبازاڕی سەرەکی شاری سەیدسادق”. ھاوکات حەیدەر حەسەن بەڕێوەبەری نەخۆشانەی شەھید شەوکەت ڕایگەیاند:”بەشی فریاکەوتنی …

درێژەی بابەت

کەشناسی: پلەی گەرما لەھەندێک ناوچە دەگاتە ٥٠

92172017_kash4

باسک نێت: کەشناسی ھەرێم، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکات، بەجۆرێک لە ناوچەکانی باشووری ھەرێم و ناوەراست و باشووری عێراق بگاتە ٥٠ پلەی سەدی. بەپێی راگەیەنراوێکی کەشناسی، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما پلە بەپلە بەگوێرەی نەخشەکانی پلەی گەرما روو لەبەرزبوونەو دەکەن، رۆژانی شەممە و یەک شەممە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە …

درێژەی بابەت