ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-04-01

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی بزووته‌وه‌ی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

IMG_3323

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ـی نیسانی 2017، به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، مه‌كته‌بی ڕێكحستن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرا و دواتر كار و چالاكی مه‌ڵبه‌نده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی …

درێژەی بابەت

كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ستیپێكرد و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد

مجلس النواب العراقي يؤجل جلسته إلى الثلاثاء

په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێی‌ بڕیاری‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان ده‌كرێت له‌ كه‌ركوك، هاوكات فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد. له‌به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا هاتووه‌، بابه‌تی‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تاوتوێده‌كرێت له‌ كه‌ركوك. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كرێت. ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ …

درێژەی بابەت

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ بۆ ده‌زگا میرییه‌كان دەردەکات

020317042029

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی نوێ لەبارەی خەرجى سووتەمەنی ئۆتۆمبێلی میری دەردەکات و بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی مانگانە بڕی(٢٠٠)لیتر سووتەمەنیان بۆ دابین دەکرێت بەپێی پسووڵە. بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە واژۆی بریکاری وەزارەتەکەی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت وەزارەت و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی حکومەت کراوە کەژمێریاری سەربەخۆیان ھەیە مانگانە بڕی ٢٠٠لیتر سووتەمەنیان …

درێژەی بابەت

ڕێژه‌ی‌ باران بارینی‌ 24كاتژمێری‌ ڕابردووی‌ ناوچه‌جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

9142017_wr1-4

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوه‌مه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕێژه‌ی‌ باران بارینی‌ 24كاتژمێری‌ ڕابردووی‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی‌ كه‌شناسی‌ له‌سلێمانی‌ زۆرترین باران له‌ بازیان و له‌هه‌ولێریش زۆرترین باران له‌مێرگه‌سور باریوه‌ له‌دهۆكیش له‌ سه‌نته‌ری‌ پارێزگاكه‌ زۆرترین باران باریوه‌و له‌ كه‌ركوكیش زۆترین باران له‌ كه‌لار باریوه‌.

درێژەی بابەت

ئێف بی ئای جارێكی‌ تر وێنه‌ی هێرشه‌كانی‌11ی‌ سێپته‌مبه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌

_95414088_9-11pentagonoverhead1

ماڵپه‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا (FBI) جارێكی تر وێنه‌ی دوای هێرشه‌كانی  11ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن، بڵاوكرده‌وه‌ دوای شه‌ش ساڵ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ یه‌كه‌م جار. ئه‌و وێنانه‌ كه‌ژماره‌یان 27وێنه‌یه‌ تێیدا تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون كه‌هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ڕزگاركردن و لێكۆڵه‌ران له‌ناو پاشماوه‌ی‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن. …

درێژەی بابەت

ناتۆ ئامێری دژه‌بۆمب ڕاده‌ستی عێراق ده‌كات

b021121ci
20th November 2002
NATO Summit Meeting in Prague, Czech Republic
North Atlantic Council Meeting at the level of Heads of State and Government.
North Atlantic Council Meeting with Invitees at the level of Heads of State and Government.
- General View

رێكخراوی ناتۆ له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا ژماره‌یه‌ك ئامێری دژه‌ بۆمب ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌كات. به‌پێی هه‌واڵێكی  وێبسایتی فه‌رمی ناتۆ، رێكخراوه‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی‌ رۆژی 26ی مانگی ئازاری ڕابردوو 160 ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی  بۆمبی ده‌ستكردی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردووه‌. جێنز ستۆڵتێنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دوێنێ هه‌ینی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی …

درێژەی بابەت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران دەکات

241220131249460_555636_596080023797447_1241451906_n

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن ڕونکردنەوە دەدات و داواش لەمامۆستایان دەکات، بەھێمنی وانەکان بڵێنەوە و پەلە نەکەن، ده‌شڵێت، بۆئەوەی ئەمساڵیش لەسەر ئاستی ھەرێم سلێمانی یەکەم بێت، زەرورە مامۆستایان زیاتر خۆیان ماندوبکەن. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دڵشاد عومه‌ر، ڕایگه‌یاند:”داوا لەمامۆستایان و خوێندکاران دەکەین پڕۆگرامەکان بەھێمنی بخوێندرێت و پەلەنەکەن، ماوەیەکی زۆر …

درێژەی بابەت