ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-05-07

داعش وێنەی ئەو چەکدارانە بڵاودەکاتەوە کە ئەمڕۆ ھێرشیان کردە ‌سەر پێشمەرگە لە شاری کەرکوک

ئەو چەكدارانەى داعش كە هێرشيان كردبوويە سەر يەكێك لە سەربازگەكانى پێشمەرگە لە كەركوك

باسک نێت: ڕێکخراوی داعش وێنەی ئەو چەکدارانەی خۆیانی بڵاوکردەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/٥/٧ ھێرشیان کردبووە ‌سەر سەربازگەی کەیوان لە خۆرئاوای کەرکوک و سەرجەمی چەکدارەکانیش کوژران. ئاژانسی ئەعماقی سەر بەو ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە کە پێنج چەکداری ئەو گرووپە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیان کردوەتە ‌سەر سەربازگەی ئاسمانیی کەیوان لە خۆرئاوای کەرکوک. …

درێژەی بابەت

پنتاگۆن: لە سنووری کەرکووک داعش پەلاماری راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکای داوە

2465254325

باسک نێت: فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا، دانی بەوەدا نا چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ھێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەک کە راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکای تێدا بووە. لە بەیاننامەیەکدا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، داعش ھێرشیکردووەتە سەر سەربازگەیەکی پێشمەرگە و راوێژکارە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ھیچ زیانێکی گیانی …

درێژەی بابەت

دیکتاتۆرە گەنجەکە ئەندازیاری مووشەکە ئێرانییەکانە

IranMissies

باسک نێت: لەم ماوانەی دواییدا، ئەمریکا سەرنجی لەسەر پەیوەندی نێوان کۆریای باکوور و ئێران لە بواری پێشخستنی پرۆگرامی مووشەکی چڕکردووەتەوە. شارەزایانی سەر بە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ناووکی لەو بڕوایەدان کۆریای باکوور و ئێران لە بواری پێشخستنی تەکنۆلۆژیای مووشەکی ئەزموون و شارەزاییان گۆڕیبێتەوە. بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێن: ھەڵدانی مووشەکی کرۆز …

درێژەی بابەت

سەلیم جبووری لەگەڵ ئەفسەرانی سەردەمی بەعس کۆبوویەوە

سەليم جبورى، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق

باسک نێت: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراق لە سەردەمی بەعس کۆبوویەوە و رایگەیاند، یاسای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی ئەو ئەفسەرانە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە. سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند:”رایگشتی عێراق لە بارەی ئەو یاسایەوە وێنەیەکی ناتەواوی بۆ درووستکراوە و ھێشتا زۆر کەس …

درێژەی بابەت

بچووکترین سەرۆک لە مێژووی فەرەنسادا پێ دەنێتە کۆشکی ئەلیزێ

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆكى نوێى فەرەنسا

باسک نێت: لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لە راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ھۆلاندەوە بووە کەسی یەکەم ھەشتەم سەرۆک کۆماری پێنجەمی فەرەنسا و بچووکترین سەرۆک لە مێژووی کۆمارەکانی فەرەنسادا. بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا، ماکرون بە رێژەی ٦٥.١ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و مارین لوپانی رکابەریشی تەنیا ٣٤.٩ی …

درێژەی بابەت

سوپای سوریا لە حەما پێشڕەوی دەکات

سوپای‌ سوریا له‌حه‌ما

باسک نێت: سوپای سوریا توانی گوندێک لە باکوری پارێزگای حەما کۆنترۆڵبکاتەوە دوای تۆپبارانێکی زۆر، ئەوەش سەرەڕای رێککەوتنی دروستکرنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەو وڵاتە لە دواین کۆبوونەوەی ئەستانە. ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، رایگەیاند:”سوپای سوریا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و گوندی زەلاکیات لە باکوری پارێزگای حەما …

درێژەی بابەت

شەری ئەمرۆی ھێزە عێراقییەکان و داعش

14752017_tank7-5 (1)

باسک نێت: ئەمرۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شوقەکانی ناوچە ھەراماتیان لە بەشی راستی موسڵ دەستپێکردووە و لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەشدا دەیان چەکداری داعش کوژراون. فەریق رائید شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند:”ئەمرۆ نۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی یان تەقاندووەتەوە لەگەڵ پێنج ماتۆرسکێلی بۆمبرێژکراوو سێ دۆشکە و کۆگایەکی چەک و …

درێژەی بابەت

ماکرۆن بووە سەرۆکی نوێی فەڕەنسا

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆكى نوێى فەڕەنسا

باسک نێت: ئیمانیۆل ماکرۆن وەک سەرۆکی نوێی فەڕەنسا ھەڵبژێردراو مارین لوپێن-ی رکابەریشی دانی بە شکستی خۆیدا نا. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی خولی دووەمی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی حزبی “بۆ پێشەوە” سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لەسەدا ٦٥.٥ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا، ھەروەھا مارین لوپێن کاندیدی حزبی بەرەی نیشتمانی راستڕەو تەنھا لەسەدا ٣٥.٥ …

درێژەی بابەت

نەخۆشخانەی ھیوا ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

نەخۆشخانەى هيوا

باسک نێت-سلێمانی نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی، بەرامبەر بەکارھێنانی ناوی ئەو نەخۆشخانەیە بەمەبەستی دەستکەوتی مادی، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەکەش داواکاریەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات. سیامەند خەلیل، بەڕێوبەری پەیوەندیەکان لە نەخۆشخانەی ھیوا رایگەیاند:”پاش پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بەمەبەستی دابەشکردنی رێبەڕی ناوەندە تەندروستییە ئەھلییەکان و دابینکردنی بڕێک لەداھاتی فرۆشتنی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، …

درێژەی بابەت

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشدەخرێت

2582012514460_270249_200820486631718_198355240211576_505934_6759955_n

باسک نێت-سلێمانی لەچەند خوێندنگەیەکی شاری سلێمانی وادەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان پێشخراوە، پەروەردەی شارەکەش ھۆشدارییان دەدات. نورەدین عوسمان، بەرپرسی بەشی تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند:”ھیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان نییەو ھەر مامۆستایەکیش ئەو کارە بکات، بەسەرپێچی لەڕێنماییەکان بۆی ئەژمار دەکرێت. ڕاشیگەیاند:”لێرەو لەوێ بیستوومانە ھەندێک خوێندنگە سێ ڕۆژ …

درێژەی بابەت