ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-05-31

قەڵادزێ؛ تەرمی ژنێک لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

11091427_10205742853386488_5610840180505266755_n

باسک نێت-قەڵادزێ-جیھاد خدر پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەش دەستی پێکردووە. بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی تەرمی ھاوڵاتیەک بەناوی(ک.ح.خ)لەدایک بوی (١٩٨١)پیشە ژنی ماڵ دانیشتوی قەڵادزێ ـ ڕاپەڕین لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەرجەستەیەوە ھەیە. ڕوونیشیکردەوە:”تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری …

درێژەی بابەت

عەبادی پلانی پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سنوورەکان رادەگەیەنێت

83152017_awsxasdfasd

باسک نێت: حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پلانی پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریای راگەیاند. حەیدەر عەبادی بەھۆی ئەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەچەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی سنووری نێوان عێراق‌و سوریایان کۆنتڕۆڵکردەوە، پلانی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی راگەیاندووە. سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو بارەوە رایگەیاندووە، پلانەکە پلانێکی سەربازی وردەو لەلایەن فەرماندەی ھێزە چەکدارەکان …

درێژەی بابەت

داعش تەنیا ٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەی لەموسڵ بەدەستەوە ماوە

93152017_dawasedked

باسک نێت: ماکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، چەکدارانی داعش تەنیا چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەشاری موسڵ بەدەستەوە ماوە. برێت ماکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، چەکدارانی داعش تەنیا چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان راشیگەیاند، کە ھێزە عێراقییەکان لەو چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا، چەکدارانی داعشیان گەمارۆداوەو …

درێژەی بابەت

نرخی ئینتەرنێت ھەرزان دەبێت

download

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی ھێَڵی ئینتەرنێتی بێسنور دەدات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش تەئکیددەکاتەوە، بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە نرخی ئینتەرنێت نەک لەپارێزگاکاندا، بەڵکو لەسنوری قەزاو ناحیەکانیشدا ھەرزان دەبێت. ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”پڕۆژەی ڕاکێشانی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور دەخرێتە پرۆسەی تەندەرینەوەو دواتر جێبەجێدەکرێت”. …

درێژەی بابەت

وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە

290417120745

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم داوا لە فەرمانگە و دامودەزگاکان دەکات بە زووترین کات لیستی موچەی مانی نیسان ڕەوانەی گەنجینەکان بکەن. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ باسک نێت نێردراوە، وەزارەتی دارایی داوا لە فەرمانگە و دام و دەزگاکانی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم دەکات، بەزووترین کات لیستی موچەی مانگی …

درێژەی بابەت

دەرماڵەیەکی مامۆستایان دەبڕدرێت

81622017_darmala16-2

باسک نێت-سلێمانی لەمڕۆوە پرۆسەی خوێندن لەسنوری پارێزگای سلێمانی کۆتایی دێت، بەرپرسێکی یەکێتیی مامۆستایانیش ئاشکرایدەکات، لەپشوی ئەمساڵدا دەرماڵەی تایبەت بەھاتوچۆی بەڕێوەبەرو یاریدەدەری خوێندنگەکان دەبڕدرێت، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکەش ڕایدەگەیەنێت، “سەرباری ئەوەی لەئەرکدان، بەڵام ئەو دەرماڵەیەیان پێنادرێت”. ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ڕاگەیاند:”سەرباری پشوی ھاوینەی مامۆستایان و کۆتایھاتنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠١٦ …

درێژەی بابەت