ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-06-23

پەرلەمانتارێکی یەکێتی وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفای بڵاوکردەوە

ele_66128344bde3bd25c16743ddd2c72ff3

باسک نێت: ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەلیستی یەکێتی وێنەیەکی نەبینراوی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی بڵاوکردەوە. بەپێی نوسراوی وێنەکە کە سالار مەحموود پەرلەمانتاری یەکێتی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:”وێنەیەکی بڵاونەکراوەی مام جەلال و کاک نەوشیروان پێشکەشە بە چلەی …

درێژەی بابەت

کۆبونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایھات

311205Image1

باسک نێت-سلێمانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی ھات و رایانگەیاند، پێویستە پاش ئاساییکردنەوەی پەرلەمان، ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی، بەبەشداری ناوچە دابڕێنراوەکانیش. دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەیان، سەرکردایەتی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ لە دەروازەی باشماخ ڕێگری کراوە لە ھێنانی ١٢ تانکەر بەنزینی خراپ

bashmax

باسک نێت-سلێمانی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دەوازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕێگری کراوە لە ھێنانی ١٢ تانکەر بەنزینی خراپ. غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ ١٢ تانکەر بەنزینی خراپ ھێنراوەتە دەروازەی باشماخ کە ٨ تانکەریان کۆمپانیای ساوز کوردستان …

درێژەی بابەت

هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە عێراق و سوریا زانیاری لەسەر ئەم كەسانە كۆدەكاتەوە

333333322

نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات، هاوپەیمانێتیەكەیان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری وردن سەبارەت بەو توندڕەوە بیانیانەی لە نێو ڕێكخراوە تیرۆرستیـیەكاندان لە عێراق‌و سوریا. برێت مەكگۆرك لە كۆنفرانسی هەرزلیا لە ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی ئەم هەوڵە بۆ دەسـتنیشانكردنی ئەو كەسانەیە كە ئەگەری هەیە بۆ وڵاتەكانیان بگەڕێنەوە، بۆیە دەزگا هەواڵگریـیەكان لەگەڵ پـۆلیسی …

درێژەی بابەت

ئێران بە فەرمی گاز هەناردەی عێراق دەكات

4878798798

جێگری وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و بازرگانی ئاشكرادەكات، لە ڕۆژی چوارشەممەوە هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق بە فەرمی دەستیپێكردووە. ئەمیر حوسێن زەمانی نیا جێگری وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و بازرگانی بە كەناڵەكانی وڵاتەكەی راگەیاند، هەناردەی گازی سرووشتی ئێران بۆ عێراق دەستیپێكردووە. وتیشی، …

درێژەی بابەت

ھاوپەیمانان: کەمتر لە ٣٠٠ چەکداری داعش لە موسڵ شەڕ دەکەن

92362017_9s9snsss

باسک نێت: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی شاری موسڵ رادەگەیەنرێت. لەبەیاننامەیەکدا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە لەئێستادا دواین چەکدارەکانی داعش لە دژی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق شەڕ دەکەن، بەلام توانایەکی بەرگریان نەماوە. بەپێی بەیاننامەکە بێت لەئێستادا کەمتر لە ٣٠٠ چەکداری داعش لە موسڵ ماون کە لەدژی ھێزە ئەمنییەکان شەڕ …

درێژەی بابەت

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێک ئاڕاستەی شەھیدانی ١٧ی شوبات دەکات

212262017_salahaden

باسک نێت-سلێمانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، شانازیە بۆ خانەوادەی شەھیدانی ١٧ شوبات و رۆژانی دوایی کە رۆڵەکەنیان بەدەستی سپی و بە بێ چەک و لە پێناو بەدیھێنانی مافی رەوای گەلەکەیان شەھید بوون. ئەو وتانەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەمیانی خوانێکدا ھات کە بۆ خانەوادەی شەھیدانی ١٧ شوبات …

درێژەی بابەت

روسیا ڤیدیۆی بۆردومانکردنی داعش لەدەریای ناوەڕاستەوە بڵاودەکاتەوە

92362017_mushakrusiaa

باسک نێت: وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، کەشتیگە جەنگی و ژێردەریاییەکانیان، پێگەکانی داعشیان لە سوریا بە موشەکی کالیبر بە ئامانج گرتووە. بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، کەشتیگەلە جەنگییەکانی روسیا ئەمڕۆ شەش موشەکیان بەسەرکەوتویی ئاڕاستەی پێگەکانی داعش کردووە لەپارێزگای حەمای سوریا، لەئەنجامدا بنکەی سەرکردایەتی داعش و کۆگای چەکی ئەو رێکخراوە تێکشکێنراون. بەپێی بەیاننامەکە، موشەکەکان …

درێژەی بابەت

کەشتییەکی ھەڵگری نەوتی ھەرێم بەڕێگاوەیە بۆ ئەمریکا

72362017_aerf

باسک نێت: ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، کەشتیەکی نەوت ھەڵگر کە نەوتی خاوی ھەرێمی کوردستانی ھەڵگرتووە لە ڕێگادایە بۆ ئەوەی بگاتە وڵاتی ئەمریکا کە ئەوەش دەبێتە زیندوکردنەوەی بازرگانیەکی سێ ساڵ لەمەوبەر کە دواتر بووە سیمبولی ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەند. کەشتیەکە ناوی ئافتەرماکس تانکەر نێڤەرلاندە و لە توانایدایە نزیکەی ٦٥٠ …

درێژەی بابەت

ئەمڕۆ سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە

204771752016_56dsxz

باسک نێت-سلێمانی بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و رێککەوتنی سیاسی یەکێتی و گۆڕان تاووتوێدەکرێن. ھەروەھا نوێنەرانی یەکێتی لە سەرکردایەتی ھاوبەش ژمارەیەک پێشنیاری نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی کە دوێنێ سەردانی کردبوون …

درێژەی بابەت