ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-07-13

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

PUK Logo

باسک نێت-سلێمانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، بەڵام تەوەری کۆبوونەوەی دیار نییە. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ھەواڵی کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە وتی:”لەناو ئۆتۆمبیلدام بەرەو سلێمانی بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، بەڵام ھێشتا لام ڕوون نییە تەوەری کۆبوونەوەکە چییە”. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ١٨ی مانگی …

درێژەی بابەت

لەدوای کودەتاکەوە نزیکەی ھەشت ھەزار سەرباز لە سوپای تورکیا دەرکراون

41372017_sf

باسک نێت: لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا، حەوت ھەزار و ٦٥٥ کەس لە سوپای تورکیا دەرکراون کە ژمارەیەکیان پلەی باڵایان ھەیە. ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵایکردەوە، لەو ژمارەیە ١٥٠یان جەنەراڵ و ئەدمیراڵ و چوار ھەزار و ٢٨٧یان ئەفسەر بوون، ھەروەھا ٧٨٦ کەسیش بە شێوەیەکی کاتی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، چوار ھەزار …

درێژەی بابەت

کەشوھەوا و پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی ھەرێم

71372017_33620655

باسک نێت: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک دەبێت کە ٤٧ پلەیە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٣٩ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت، لە …

درێژەی بابەت

دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار فراکسیۆنە کوردییەکەی رەتکردەوە

141272017_dadgafedraliii

باسک نێت: دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵای چوار فراکسیۆنی کوردی لەپەرلەمانی عێراق رەتکردەوە، کە داوایان کردبوو عێراق‌و ھەرێم یاسای بودجە جێبەجێ بکەن. زانا رۆستایی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند:”دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار فراکسیۆنەکەی رەتکردەوە، بەپاساوی ئەوەی کە پرسە داراییەکان لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە”. وتیشی “ئێمەش تانە لەو بریارە نادەین، بەو …

درێژەی بابەت

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەئەنبار روویدا

51372017_an13-7

باسک نێت: سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای ئەنبار، رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەبەردەم دەروازەی بارەگای حەشدی عەشایەری روویداو بەھۆیەوە سێ کەس کوژران و ٦ی تر برینداربوون. سەرچاوەکە، ئەوەی روونکردووەتەوە، دووخۆکوژ کەبە”ئەندامی داعش”، ناوی ھێناون، کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان بەستووەو جلوبەرگی پۆلیسیان لەبەردابووە، ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگای حەشدی عەشایەری کەلەشاری ” کەرمە”یە. وتیشی، …

درێژەی بابەت

وەزارەتی پەروەردە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی پۆلەکانی ١٢ و ٩ـی بنەڕەتی ئاشکرا دەکات

parawarda-1

باسک نێت-ھەولێر وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ٩ـی بنەڕەتی دوادەکەوێت و دەکەونە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:”ئەگەری ھەیە دوای ھەفتەیەک لە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئەنجامەکان رابگەیێندرێن، بەڵام ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی دەکەوێتە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی …

درێژەی بابەت

شاندەکەی بەغدا چەند پێشنیازێکی نوێی داوەتە کوردستان

315467Image1

باسک نێت-ھەولێر رۆژی چوارشەممە شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ ماوەی دوو کاتژمێر سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆبووەوە. شاندەکە لەسەر داوای عەبادی پەیامی تازەی بەغدایان بۆ ھەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەری کێشەکان ھێنابوو. سەفین موحسین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەغدا داوای ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی …

درێژەی بابەت

سلێمانی؛ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون

315565Image1

باسک نێت-سلێمانی لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوو، کە بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد. شەوی رابردوو (١٢-٧-٢٠١٧) لە گەڕەکی شارەوانی شاری سلێمانی “بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی”ی نێوان دوو خێزان، ھاووڵاتییەک بەناوی (ر،خ، و) کوژرا، سێ ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوون. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی …

درێژەی بابەت