ئەرشیفی ڕۆژانە: 2017-12-12

بومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگایەكیتری ئێرانی هەژاند

1396091716580480912724974

چەند خولەكێك لەمەوپێش بومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای كرمانی ئێرانی هەژاند. ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر پارێزگای كرمانی هەژاندووە. كرمان دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئێران و تا ئێستاش ئاژانسەكانی ئێران زیانە مادی و گیانییەكانی بومەلەرزەكەیان ئاشكرا نەكردووە.  

درێژەی بابەت

بزووتنەوەی ئیسلامی: بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان ئامادەییمان هەیە

received_478105009217391

بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی یاخود درێژەدان بەم حكومەتەی ئێستا پێشبینی دەكرێت هەڵبژاردنەكان پێش بخرێن. بەپێی زانیارییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانن لە كۆتای مانگی ئادار هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڕێوەبچن. كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند، بزووتنەوە هەر لە …

درێژەی بابەت

پارتی:عەبادی تووشی غروری سیاسی بووە
یەكێتی: عەبادی‌ ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ‌ حكومەتی‌ هەرێم بكات

5345345

  بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت، عەبادی‌ دەیەوێت كاتەكە بكوژێت تا كاتی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ عێراق نەیەتە پای گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان. هەفتەنامەی ئاوێنە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردەوە، هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی‌ بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە توشی جۆرێك لە “غروری سیاسی” بووە لەبەرانبەر …

درێژەی بابەت

بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستی پێكرد

hjkjhk

بەهۆی نەبوونی موچەو پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان بۆ جارێكیتر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستی پێكردەوە. مامۆستایەك لە پارێزگای هەڵەبجەوە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (باسك نێت)ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی پارێزگاكە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد. وتیشی، مامۆستایان چاوەڕێی یەكتر دەكەن و بڕیار وایە لە …

درێژەی بابەت

ئیسڕائیل رووبەرووی شكستێكی گەورە بوویەوە

55555555554

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەورووپا یان كلود یانكەر و وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا سەردانی بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكای كرد، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی ئەو پشتیوانییەی كە چاوەڕوانی دەكرد، كۆبوونەوەكانی هەڵوەشاندەوەو بڕۆكسلی جێهێشت. ناتەنیاهۆ بەر لەوەی چاوی بكەوێت بە مۆگێرینی‌و ئەندامانی یەكێتی ئەورووپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لەو باوەڕەدایە …

درێژەی بابەت

توركيا و روسيا لەسەر كێشەی قودس رێككەوتن

7567567567

  سەركۆماری توركیا ئاشكرایكرد، ھاریكاری توركیا – رووسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبێت‌و لەسەر ئاستی سیاسی ژینگەیەكی كاركردنی ئەخلاقیمان پێكەوە ھەیە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆكی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەسەر پرسی قودس رایگەیاند، لەگەڵ بەرێز پوتین ھەمان بۆچوونمان ھەیە، رێككەوتووین لەسەر …

درێژەی بابەت