ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-01-18

بەفر و باران دەبارێت

images

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت و باران و بەفر لە ناوچە جیاوازەكاندا دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزای هەرێم پێشبینی كرد، ئەمڕۆ ١٨ ی كانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئاسمانی شارەكانی هەرێم، لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێك ناوچە …

درێژەی بابەت

گۆڕان و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدان

breaking news basknet

باسك نێت-هەولێر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی لە ئاستی باڵادا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان. کۆبوونەوەکە لەبارەگای ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت و عومەری سەیدعەلی رێکخەری گشتی گۆڕان و سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری یەکگرتوو بەشدارن. ئەم هەواڵە نوێ دەكرێتەوە… ژ.ك

درێژەی بابەت

کۆمپانیاییەکی گەورەی ئەمریکی بۆ نەوت دەگەڕێتەوە ھەرێم

927becb983011c7be4012f1b3e9bce1b_L

باسک نێت: کۆمپانیای بواری نەوت شێڤرۆن، بڕیاریدا بگەڕێتەوەو دەست بە کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە. کۆمپانیای بواری نەوت، شێڤرۆن گروپ ڕایگەیاند، دەگەڕێنەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەرمانبەری خۆیان دەنێرن بۆ بەدواداگەڕانی نەوت و گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستاندا. کۆمپانیای شێڤرۆن گروپ، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکیەو بارەگاکەی لە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوە جیھانییەکان

1812018739639_draw3

باسک نێت: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، نرخی دراوەکان لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە: ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ ھەزار و ٧٥٠ دینارە. ١٠٠ پاوەن بە ١٧٠ ھەزار دینارە. ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ ھەزار دینارە. ١٠٠ ھەزار تمەن بە ٢٩ ھەزار دینارە. ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ ھەزار …

درێژەی بابەت

برێت مەکگۆرگ بە یاوەری شاندێکی دیبلۆماسی لە ھەولێرە

1812018727639_1

باسک نێت-ھەولێر سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، برێت مەکگۆرگ و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەندریۆ پیک و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دۆگلاس سیلیمان و شاندێکی یاوەریان کرد. بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا کە جێگری سەرۆکوەزیرانی …

درێژەی بابەت

دادگای سەربازى میسر سزای لە سێدارەدانی بۆ یوسف قەرزاوی دەرکرد

9de4543de9c0711b3a741a67b6ee0359_L

باسک نێت: دادگای سەربازی میسر، دوێنێ چوارشەممە سزای لە سێدارەدانی بۆ ٨ کەسایەتی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین دەرکرد، کە ٤ لەوانە حوکمەکانیان بە غیابی بووە. دوێنێ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، دادگایەکی سەربازی میسری، سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ ١٠ کەسی دیکە بە ئامادەبوونی خۆیان و ٦ کەسی دیکەش بێ ئامادەبوونی خۆیان …

درێژەی بابەت