ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-08-30

نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٤ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی رەوانەی سووریا دەکات

thumbs_b_c_63257c1da8641f301513157ad0791800

نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٤ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی رەوانەی پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا کرد. پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ٢٤ بارهەڵگرەکە کە یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەڵگرتبوو لە دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزو لە شارۆچکەی رێحانڵی سەر بە پارێزگای هاتای باشووری تورکیاوە چوونە ناو خاکی سووریا. زانراوە کە بارهەڵگرەکان ٤٨٠ تۆن یارمەتی مرۆییان هەڵگرتووە و بڕیارە …

درێژەی بابەت

كۆمسیۆن پارەی كارمەندانی سەرسندوقى ھەڵبژاردنی عێراق دابەش دەكات

13520181857600_kom209b

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پارەی كارمەندانی سەرسندوق ھەڵبژاردنی عێراق دابەش دەكرێت. كۆمسیۆن لەپەیجی تایبەتی خرۆی بڵاویكردوەتەوە” لە رۆژی 4مانگی ئەیولولەوە لەرێگەی بانكەكانەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەرسندوق ھەڵبژاردنی عێراق .” كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە ” پارەی بەری,ەبەری وێستگە 250 هەزاردینارەو پارەی كارمەندەكانی دیكەش …

درێژەی بابەت

“هێزەکانی سوریا بە چەند قۆناغێک هێرشی سەر ئیدلیب ئەنجام دەدەن”

A478CB7E-FA23-4133-85C6-5A94D992D249_cx0_cy3_cw0_w1023_r1_s

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سوریا گوتویەتی هێزەکانی سەر بە حکومەت خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری. سەرچاوەکە کاربەدەستە لە هاوپەیمانێتی لایەنگری بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئاشکرای کردووە کە هێرشەکە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت و لە …

درێژەی بابەت

‌راگه‌یاندراوێك له‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌

لۆگۆى پارتى ديموكراتى كوردستان

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە ئامادەبوونی ئەندامانی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، چەند بابەتێكی گرنگ و هەنوكەیی خستە بەر باس و گفتوگۆكردن. سەركردایەتی پارتی لە راگەیەندراوی خۆیدا سێ خاڵی وەكو دەرەنجامی كۆبوونەوەكە بڵاوكردۆتەوە.. یەكەم/ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان: بەگوێرەی یاسای بەركار لە هەرێمی كوردستان دەبوایە …

درێژەی بابەت

‌ڕاگەیاندراوێک لەکۆبونەوەی لوتکەی چوار لایەنەکەوە

40330354_1847998205277446_4333292508952920064_n

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبونەوەی لوتكەی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی خرایە ڕوو. ڕێبوار كەرێم وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، بەیاننامەی هاوبەشی چوار لایەنەكەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، سەبارەت بەپرسی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق جەختدەكەنەوە لەسەر پڕۆژەیەكی نیشتیمانی گشتگیر …

درێژەی بابەت

بەوێنە.. بەهۆی نەخۆشییەکەوە ئێسکەکانی دەنوشتێتەوە

102382018pyaw7

بەپێی هەواڵێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانیا، پیاوێکی هیندستانی ماوەی 48 ساڵە، ئازار بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەچێژێت و ئێسکی قۆڵ و قاچەکانی پێچ دەخوات. بەهارات تیواری پیاوێکی تەمەن 53 ساڵە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی هیندستان لە نیودەلهی دەژی، بەڵام لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە و ناتوانێت هاوشێوەی مرۆڤێکی ئاسایی بێت. …

درێژەی بابەت

لە كەركوك تەقینەوەیەك روویدا، كوژراو و بریندار هەیە

24BBD139-D892-4430-A9C5-8D32880139C8_w1023_r1_s

سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی عێراق ڕایانگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا كه‌ خاڵێكی پشكنینی له‌نزیك شاری كه‌ركوك كردبووه‌ ئامانج به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو پۆلیس كوژران و سیانی دیكه‌ برینداربوون. پۆلیس وتی هێرشه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی بووه‌ كه‌ شه‌ست پێنج كیلۆمه‌تر له‌ باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوكه‌وه‌یه‌. هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی …

درێژەی بابەت

‌کۆمسیۆن وەڵامی تانە و سکاڵای قەوارە سیاسییەکانی دایەوە

komsun

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وەڵامی تانە و سکاڵای قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دایەوە. دوای کردنەوەی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کۆتایی هاتنی وادەی سەردانکردنی هاوڵاتیان بۆ بنکەکان، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان تانەیان لە تۆمارەکە دا و سکاڵایان تۆمارکرد. بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، ئەو قەوارانەی سکاڵایان تۆمارکردووە …

درێژەی بابەت

‌لێدوانی باڵیۆزی تورکیا لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراق

3082018921600_x761bshb

باڵیۆزی تورکیا لە عیراق رەتیکردەوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراق هەڵگیرابێت و دەڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە. فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی “لەبارەی گۆڕانکاری سیستمی ڤیزای تورکیا یان هەڵگرتنی لەسەر هاوڵاتیانی عیراق پەیوەندیم پێوەکراوە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمەکەدا رووینەداوە”. ئەوەشی وتووە: “لەم قۆناغەدا دەتوانم …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

draw2412015bb

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ ھەزار و ٦٠٠ دینارە. ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤١ ھەزار دینارە. ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ ھەزار دینارە. ١٠٠ ھەزار تمەن بە ١٢ ھەزار و ٢٥٠ دینارە. ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٢ ھەزار دینارە.

درێژەی بابەت