ئەرشیفی ڕۆژانە: 2018-12-07

به هۆی لافاو پردی قه‌تره‌ رووخا

Kalar-Darbadnixan(1)

به هۆی زۆری بارانبارین و هه‌ستانی لافاو، كه‌مێك پێش ئێستا به‌شێك له‌ پردی “قه‌تره‌” که ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان، داڕووخا.به‌ هۆی رووخانی به‌شێكی پرده‌كه‌ش، رێگا‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان گیراوه‌ و هاتووچۆی هاووڵاتییانیش په‌كیكه‌وتووه‌. له و باره يه وه کارزان مەجید، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاند، بۆ …

درێژەی بابەت

مووچەكەیان بەتەواوی و بەبێ پاشەكەوت پێدەدرێت

images

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: ئەو كەمئەندامانەی سەنگەر كە رێژەی كەمئەندامییەكەیان (100%)ە، لەهەفتەی داهاتوەوە مووچەكەیان رێكدەكەینەوەو لەمانگی داهاتووشەوە بەبێ پاشەكەوت مووچەیان پێدەدرێت. (فەتحولڵا سوسێی) جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی پێشمەرگەو كەمئەندامانی سەنگەر لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: پڕۆسەی پشكنین بۆ كەمئەندامانی سەنگەر بەردەوامەو تائێستا نزیكەی (6800) كەس پشكنینان بۆ كراوەو نزیكەی (2) هەزاریان ماوە. …

درێژەی بابەت

عێراق کەمتەرخەم و بێباکە لە وەستاندنی گەشتەکانى تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی

News-Pic-9958-9517999-9958

لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا روونیکردووەتەوە؛ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق کەمتەرخەم و بێباکە بەرامبەر بڕیارەکانی حکومەتی تورکیا لەبارەی وەستاندنی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە؛ حکوومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی بۆ گوشارخستنە سەر حکوومەتی تورکیا نەبووە و روونیشیدەکاتەوە؛ بەغدا لەتوانایدایە گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەیەکی عێراق …

درێژەی بابەت

لافاو مەترسی لەسەر دانیشتوانی گوندی گەزوەشان دروستكردوه

hqdefault

دواى ئه وه ى لافاو مەترسی لەسەر دانیشتوانی گوندی گەزوەشانی لە شارەدێی سەرگەڕان دروستكردووە، پۆلیسی فیدراڵی گوندەكەی چۆڵكردووەو دانیشتوانەكەیان گواستۆتەوە بۆ گوندێكی نزیك لە گوندەكەی خۆیان. درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەی ئاستی لافاو لە چەمی گوندی گەزوەشانی هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە دانشتوانی گوندەكەیان گواستۆتەوە بۆ گوندێكی نزیك لە گرزوشانی. ملازمی یەك (قەیس عەبدولڕەزاق) …

درێژەی بابەت

ڕێنماییەك دەربارەی مووچەی مامۆستایان و وانەبێژان

images

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕێنماییەك دەربارەی مووچەی مامۆستایان و وانەبێژان لە پەیمانگای دادوەری هەرێم دەردەكات و بڕی مووچەكەیان دیاری دەكات. بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (20) كە ئاڕاستەی وەزارەتی داد كراوە و واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، بڕیار دراوە بە خەرج كردنی بڕی 25 هەزار دینار …

درێژەی بابەت

پۆلیس شەش تۆمەتباری دەستگیر كرد

1882018853600_police-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردوه‌. له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد: له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامده‌درێت، له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون. ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ژماره‌یان شه‌ش …

درێژەی بابەت

تورکیا له‌ كه‌ركوك و جه‌رابلوس په‌یمانگا ده‌كاته‌وه‌

Turkish President Tayyip Erdogan and his wife Emine Erdogan greet their supporters as they arrive for a ceremony marking the first anniversary of the attempted coup at the Bosphorus Bridge in Istanbul

به‌پێی بڕیارێك كه‌ به‌ واژووی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌ركووك و جه‌رابلوس په‌یمانگا ده‌كرێته‌وه‌. به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ له‌ كه‌ركووك و جه‌رابلوس دوو په‌یمانگای جیای پیشه‌یی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ربه‌ زانكۆی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

درێژەی بابەت

‌نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

2062018613600_nawt672017

ئه‌مڕۆ هەینی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 51 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 59 دۆلار و 59 سه‌نت فرۆشرا.

درێژەی بابەت