ئەرشیفی ڕۆژانە: 2019-01-13

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

5812018_nawtt

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 51 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 60 دۆلار و 55 سه‌نت فرۆشرا.

درێژەی بابەت

پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە بەفر بارین دەست پێبکات

100826127697

كه‌شناسیی عیراق باری كه‌شوهه‌وای بۆ چوار رۆژی داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌فربارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات و شه‌پۆله‌كه‌ش تا هه‌ینیی داهاتوو به‌رده‌وام بێت. له‌ راپۆرتێكدا ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق باری كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە ، …

درێژەی بابەت

ژمارەیەک موسڵمانی رۆھینگیا ئاوارەی هیندستان بوون

thumbs_b_c_ca1414571b1ef64230503df5fb5f8bd5

بەرپرسێک لە پۆلیسی بەنگلادیش رایگەیاند، دەیان موسڵمانی رۆھینگیا دوای ئەوەی لە ھیندستانەوە سنوورداش کران، وەک ئاوارە گەیشتوونەتە بەنگلادیش. بەرپرس لە بنکەی پۆلیسی ئوخیا لە بەنگلادیش، ئەبو خێر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە تەنھا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، پێشوازیانکردووە لە ٤٨ موسڵمانی ئاراکان کە لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ ھەن، …

درێژەی بابەت

ئیسرائیل بە دەیان هێرشی سەربازی کردوەتە سەر سوریا

thumbs_b_c_86af7175378efc4542b11f8ae3e13257

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت رایگه‌یاند کە له‌ میانی چوار ساڵی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل له‌ سووریا و وڵاتانی دیكه‌ كه‌ ناوی نه‌هێناون، هێرشی بۆسه‌ر هه‌زاران ئامانج ئه‌نجامداوه‌. له‌ ریپۆرتاجێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ2ی ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت رایگه‌یاند، “له‌ میانی چوار ساڵی رابردوودا، هه‌زاران هێرشمان له‌ سووریا و وڵاتانی دیكه‌ ئه‌نجامداوه‌”. …

درێژەی بابەت

محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەرێم و عێراق دەکات

iran-iraq-flag

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولا کۆدەبێتەوە و چاوی بە هاوتا عێراقیەکەی دەکەوێت. باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئوەی خستەڕوو “ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی دووەمی 2019 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “محەمەد جەواد زەریف چاوی …

درێژەی بابەت