1460112787_c4fa0c62e84cb3bfc4b70f942982eaa1

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی رووداوەكانی بەسرەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەپێی دەستوری عێراق مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە و ئەركی پاراستنی دامەزراوە و شوێنە گشتی و تایبەتییەكان پەیوەندیدارن بە یەكەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەركۆنەی بەكارهێنانی توندوتیژی دەكات دژی دیپلۆماتكاران بەوەشەوە كە لە بەسرە روویدا.

ئاماژەی بەوەشكراوە، “داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین، لەناویاندا هێزەكانی ئاسایش و خۆپیشاندەرانیش كە پارێزگاری بكەن لەمافی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە و پاراستنی دیپلۆماتكاران و دامەزراوە دیپلۆماتیەكانیان”.

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *