201721693920301

‌ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: بۆ وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵكاران پێویسته‌ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ “بۆ وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵكاران پێویسته‌ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین و ده‌نگ به‌لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح بده‌ین”.
به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كادیر و رێكخستنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری حزبه‌كه‌ی‌، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، وێڕای پیرۆزبای سه‌ری ساڵی كۆچی له‌ موسوڵمانان، رایگه‌یاند كه‌ “لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح لیستی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دژی سته‌من له‌ هه‌رێمی كوردستان و گه‌نده‌ڵكاران راده‌ماڵن”.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی‌: “بۆیه‌ به‌نه‌هجی خۆمان و پشتیوانانمان چاكسازی داواده‌كه‌ین، ئێمه‌ هه‌رده‌م وتومانه‌ چاكسازیش به‌ كه‌سانی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ ناكرێت..”.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داواشی له‌ كادیر و لایه‌نه‌گرانی لیستی حزبه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ “ماڵ به‌ماڵ بگه‌ڕێن و داوای پشتیوانی و ده‌نگیان لێ بكه‌ن و پێویست به‌شه‌رم ناكات چونكه‌ ده‌نگی ئێوه‌ بۆ ده‌ستێكی پاك و ئه‌نجام دانی چاكسازیه‌”.
وتیشی‌: “پێویسته‌ به‌سه‌ربڵندیه‌وه‌ بچنه‌ ناو خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی دیكه‌ سه‌ره‌ڕای ساخته‌كاری و میلله‌تفرۆشی شه‌رم ناكه‌ن و داوای ده‌نگ له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن”.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ “بۆیه‌ بۆ وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵكاران پێویسته‌ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین و ده‌نگ به‌لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح بده‌ن”.

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4d3e1e7047928e3cc7849f99d3c112bd

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە. کاربەدەستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *