13920181618600_abadi286-b

عه‌بادی شانازی به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی سێ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌ ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا چه‌ندین كاری نیشتمانییان كردوه‌ و پڕۆژه‌ سیاسیه‌كانیشیان عیراقییه‌كی نیشتمانییه‌، نه‌ك خۆرهه‌ڵاتی و خۆرئاوایی.

لاپه‌ڕه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناوی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیانی عیراقه‌وه‌ كردوه‌ ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می عه‌بادی كردوه‌ و نوسیویه‌تی: ئێمه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵدا:

– پیشه‌ییانه‌ سوپامان بنیادنا كه‌ پارێزه‌ری هه‌موان بێت
– نه‌ماهێشت وڵاتمان دابه‌ش بێت
– عیراق له‌ داعش رزگار كرا
– ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تمان به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا سه‌پاند
– سامانی نیشتمانیمان پاراست
– دیواری تایه‌فیمان شكاند
– په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كیمان راستكرده‌وه‌

عه‌بادی ده‌شڵێت: “له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ ئه‌مه‌ هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامه‌ ئاسته‌مانه‌یه‌، ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ شانازیی پێوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌پشتیوانیی خودا و باوه‌ڕبونمان به‌ هێز و توانا و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیهاتون”.

راشگه‌یاندوه‌: “به‌بێ ده‌ستگرتن به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، پابه‌ندی رێوشوێنه‌ ده‌ستورییه‌كانین و رێز له‌ راسپارده‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا ده‌گرین و به‌پیریه‌وه‌ ده‌چین، پڕۆژه‌كه‌مان عیراقیی و نیشتمانییه‌، نه‌ك خۆرهه‌ڵاتی یان خۆرئاوایی و چاومان له‌وه‌ ته‌واوكردن و پته‌وكردنی بڕیووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان”.

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4d3e1e7047928e3cc7849f99d3c112bd

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە. کاربەدەستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *