MAIN_3florida-hurricane-irma

ژیانی چوار ملیۆن دانیشتووی فلیپین لە مەترسیدایە

هەزاران دانیشتووی فلیپین، لە مەترسیی گەیشتنی زریانی تایفون، ماڵەکانیان جێدەهێڵن، بەهۆی ئەو زریانەوە، ژیانی چوار ملیۆن دانیشتووی باکووری ئەو وڵاتە لە مەترسیدایە، حکومەتیش، سەرباز و هێزەکانی فریاکەوتن لە گشت هەرێمەکاندا بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەخاتە ئامادەباشیەوە.

زریانی تایفون کە بە بەهێزترین زریان ناسراوە و لە پلەی پێنجەمدایە و خێرایی “با” کەی (285 کم)ە لە سەعاتێکدا، بەم پێیەش خێراییەکەی بە نزیکەیی سێ هێندەی زریانی فلۆرێنسە کە لە ئێستادا کەناراوەکانی ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە.

تایفون مانگهوت لە خۆرهەڵات و باکووری ئاسیاوە لە ناوچەکە نزیك دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی شەممەدا بگاتە دوورگەی لوزان لە فلیپین.

مانگهوت گەشتووەتە دوورگەکانی (گوام و مارشاڵ) لە زەریای هێمن و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەربڵاو و نەمانی کارەبا لە ناوچەکاندا.

لە فلیپین زریانەکە مەترسییەکی زۆری دروستکردووە بە شێوەیەك کە پێشبینی دەکرێت وەك زریانەکەی (هەییان)ی ساڵی 2013 کاریگەری هەبێت کە زیانێکی زۆری بە وڵاتەکە گەیاند و بووە هۆی مردنی 6 هەزار هاووڵاتی.

لانیلین کاریلۆی، وتەبێژی ڕێکخراوی ڕوانگەی جیهانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “ئێمە خۆمان بۆ خراپترین رەوش ئامادە کردووە.”

وتیشی: “بیرو باوەڕێکی وا هەیە کە دەکرێت ئەم زریانە هاوشێوەی زریانەکانی هەییان و هەیما بێت کە لە ڕابردوودا زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.

هەر لەوبارەیەشەوە، CNN ی بەریتانی ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە زریانی هەیما لە ساڵی 2016 دا بووە هۆی خاپوورکردنی 14 هەزار ماڵ و زیانپێگەیاندنی 50 هەزاری تر.

(لیژنەی نەتەوەیی بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتە سروشتییەکان) ئەوەی ڕاگەیاندووە: مەترسیی زریانەکە دەگاتە ئەو ناوچانەی 125کم لە نیوەتیرەی تایفونەوە دوورن و ئەمەش وا دەکات کە 4.3 ملیۆن کەس رووبەڕووی زریانەکە ببنەوە>
ش.ك

بابەتی دواتر

606x303_cmsv2_11b0e27f-d43c-5520-90ac-ada0b1966f49-3330764

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەهوازی لەئەستۆ گرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نمایشێكی سەربازی و بەدەیان كەس …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *