Doc-P-169249-636688829475822047

کڕینی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە

ئاژانسی ھەواڵیی فەرەنسا، زۆربەی نەوتی ئێران لە بازارەکانی ئاسیادا ساغ دەکرێتەوە و چین و ھیندستان کە لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی خاوی ئێرانن، بەکاریگەریی گەڕانەوەی سزاکانی ئەمریکا کڕینی نەوتی ئێرانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

ھەرچەندە سزای سەر کەرتی نەوتی ئیران ھێشتا لەلایەن ئەمریکاوە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام پێدەچێت ھەڕەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی ھەر وڵاتێک کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدات کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە ھەبووبێت.

ئاژانسی ھەواڵیی فەڕەنسا لە زاری دامەزراوەی ئابووریی بڵومبێرگەوە رایگەیاندووە: لە نێوان مانگی مایس و حوزەیرانی رابردوودا فرۆشتنی نەوتی ئێران بەو وڵاتانە بەرێژەی لە ٢٤٪ کەمیکردووە.
ش.ك

بابەتی دواتر

606x303_cmsv2_11b0e27f-d43c-5520-90ac-ada0b1966f49-3330764

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەهوازی لەئەستۆ گرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نمایشێكی سەربازی و بەدەیان كەس …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *