thumbs_b_c_73882328615d5194d4b888c7e1fb7e6d

ناسا مانگێكی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان، ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسیی ئه‌مریكا ناسا (NASA) مانگێكی ده‌ستكردی بە بەهای یەک ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ناسا مانگی ده‌ستكردی ICESat-2ی به‌ مووشه‌كی United Launch Alliance’ın 155. كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا ناسراوه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن ناساوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ ئه‌ستووری چینه‌كانی سه‌هۆڵ له‌ گرینلاند و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی توانه‌وه‌، گۆڕانكاری ئاستی ده‌ریا و به‌رزی هه‌وره‌كان.

مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌وانه‌ی زانایان ده‌كات كه‌ ده‌ستی ده‌خات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشبینیه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ی گۆڕانكاری چینه‌كانی سه‌هۆڵ به‌پێی كات، توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵ به‌پێی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری هۆكاره‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا.

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *