91692018_SULAEMANEE

پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ رێكخراوی UNDP دا واژۆكرد

پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڵ رێكخراوی UNDP دا واژۆكرد، پڕۆژەكان 377 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی دەڕەخسێنێت.

راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی ڕێكخراوی   UNDP واژۆكرد لەسەر چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ كرد، بە بودجەی ملیۆنێك و 753 هەزار و 102 ملیۆن دۆلار.

ئاماژە بەوەشكراوە، پڕۆژەكان لە 1-10ی ئەمساڵەوە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و بەهۆی پڕۆژەكانەوە 377 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی دەرەخسێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پارێزگاری سلێمانی پڕۆژەكان برتیین لە (پاكردنەوەی مەنهۆڵ و دەرچەی تۆڕەكانی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەكی كەنەسوورە لە شاری سلێمانی، راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی سەدو بیست لە ناحیەی عەربەت، دروستكردنی تۆڕی دابەشكردنی كارەبا لە شاری سلێمانی).

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *