resized_4c1e4-9b8ab30b575136a443f22

ئەمساڵ 75 هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا و ژمارەكه كه ميكردوه

له تازه ترين  ڕاپۆرتێیدا  ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە (75) هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا.

رۆژنامەی (دی ڤڵت) بڵاویكردۆتەوە، ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە دوا ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە: لە كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاكو ئێستا نزیكەی (75) هەزار كۆچبەر لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە خۆی گەیاندۆتە وڵاتانی ئەوروپی.

ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوەشدەدا، كە لەوناوە (1600) كەسیش بە هۆی كارەساتی نێو دەریاكانەوە گیانیان لە دەستداوە.

ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەری هەروەها جەختی لەوەكردۆتەوە، كە ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی كە گەیشتوونەتە ئەوروپا بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو نیو هێندە بۆتەوەو زۆربەی كۆچبەران و پەنابەران لە رێگەی وڵاتانی وەك تونس، ئەریتریاو سودان و لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *