33745839_2010716382334094_1902423852156190720_n

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

ن. سه رباز خوشناو
‎ئەوەی لە پێشە دەنگدانە بۆ پارلەمانی کوردستان، ئەو دەنگدانەی کە دەبێتە هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی گەندەڵی و پۆخڵەواتی و دزین و بردنی سەروەت و سامانی گەل و تێکچوونی ژیانی خەڵک و بەهەدەردانی داهاتی گشتی و ڕێککردن و ڕێکخستنەوەی دام و دەزگای حکومەت و گەڕانەوەی شکۆی تاکی کورد، دەنگ بدە بە ئەوانەی خەڵکی دەست پاک و ئەمین و ڕاستگۆ دەنێرنە پارلەمان و دژ بە دزی و گەندەڵی و پۆخڵەواتین و جێگا و متمانەی خەڵکن.
‎دەنگدەری بەڕێز ئەوە دەبینن چەندین ٢٧ ساڵە حکومەت پڕیەتی لە گەندەڵی و دزی و نەبوونی سیستەمێکی ڕێک و تەندروست بۆیە ئێستا کاتیەتی تۆ بە دەنگ و پەنجەت ئەوە بگۆڕە و وەرە دەنگ بە کەسانی ڕاستگۆ و موسڵمان بدە.
‎گەر هەر دەنگت بەم جۆرە سیستەمە دایەوە و ویستت هەر ئەمانەبن بمێننەوە لە بەڕێوەبردن و حکومڕانی دەستەڵات ئەوە بزانە خۆتیت دەتەوێت دز و گەندەڵ و خەڵکی پۆخڵەوات و ئەوانانەی نایانەوێت سیستەمی تەندروستی حکومڕانی بە خەڵکانی ڕاستگۆ بەڕێوە بچێت بزانە کە خۆتی ژیانی خۆت دەشێوێنت و خۆتیت ناتەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی هەبێت ژیانت بکەوێتە خۆشگوزەرانی.
‎دەنگدەری بەڕێز دڵنیابە لەوەی دەتوانین ئەو سیستەمە بگۆڕین و حکومڕانی بدەینە دەست خەڵکانی ڕاستگۆ و دەست پاک و دڵسۆز کە بۆ هەموو خەڵک ، بێ جیاوازی بێت و بۆ هەموو خەڵک خۆشگوزەرانی دابین بکرێت و سەروەت و سامانی گشتی و داهاتی وڵات بۆ خەڵک بێت و لە دەستی حزب و خەڵکی گەندەڵ بێتە دەرەوە.
‎هەر بۆیە
لەمەو دوا نایکەم لۆمەی دەستەڵات
گەر وێرانی کات سەرانسەر وڵات
بە هیچ کەس ناڵێم مافیا و زۆرداری
دوژمنی گەل و چینی هەژاری
کاتێك کەمیلەت وێنەی ڕانەمەڕ
لەئاستی زوڵمی دەستەڵاتا کەڕ
كاتێك کە خەڵك وێنەی پورەی هەنگ
دەکەونە شوێنی مەسولی دەبەنگ
لە دوای چەند قەیران چەندین کارەسات
هێشتا هەر خەڵك چەپڵە لێ دەدات
خەڵکێك ئەوەندە سادەو خۆش باوەڕ
بۆسێڵفی گرتن بیکات هەزار شەڕ
میلەتێك کەوا ئەمە بێت حاڵی
ڕازی بێت گەندەڵ بێت خاوەن ماڵی
دەك پیرۆزیان بێت ئەم دەستەڵاتە
ئەم یاساو ڕێسای والەم وڵاتە..!

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1548187866329

بۆ ئەوەی چاکسازی ڕاستەقینە شین بێت

عوسمان حەمە کەریم زەڵمی زیاد لە چواردە سەدەیە قورئانی کەریم وەک کۆتا پەیامی خوای (الرحمن)، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *