28279308_413341749111059_4414818973695329046_n

لەیلا عەلی عەبدولعەزیز: كورسییەكانی لیستی بەرەو ئیصلاح زیاد دەكات

باسك نێت

لەیلا عەلی عەبدولعەزیز كاندید ژمارە 13ی لیستی بەرەو ئیصلاح ژمارە 119 رایدەگەیەنێت، بەپێی داتاو جەماوەر بتوانی قورسایی خۆت دیاری بكەیت، لەشەوو ڕۆژێكدا هەموو شتێك دەگۆڕێت و سەتڵەكان ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێ، بەڵام وەكو ووتم بەو بەرچاوڕوونیەی كۆمسیۆن پێشتر دایە هاوڵاتیان و ئەگەر بێكێشەو ساختەكاری و دەستێوەردانی ئیقلیمی پرۆسەكە بچێت بەڕێوە ئومێدمان هەیە كورسییەكانمان زیاد دەكات بەپێی ئەو دڵ گەرمییەی جەماوەری ئیسلامخواز بەلیستی 119و كاندیدەكانی هەیانە.

باسك نێت: هۆكاری پێكهێنانی لیستی بەرەو ئیسلاح بۆچی دەگێریتەوە؟

لەیلا عەلی: لەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەو نائومێدی و بێ هیواییەی ڕوبەڕوی خەڵكی بەگشتی بویەوە، ئەو ساختەكارییز زەقەی كراو ئەو هەموو پێشێلكارییە یاساییە، ویستمان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكەین و بایكۆتی بكەین وەك هەڵوێستێك و ناڕەزایەتیەك بۆ ئەو هەموو نایاساییەو دزینی دەنگی خەڵك و خیانەت لەو پرۆسەیە، بەڵام بەگەڕانەوەی پرسەكە بۆ جەماوەری ئیسلامخواز و ویستی ئەوان بۆ بەشداریكردن‌و چۆڵنەكردنی گۆڕەپانەكە بۆ حیزبەكانی دەسەڵات، بڕیاری بەشداریكردنماندا بەو هیوایەی كومسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دڵنیایی دا كە ئەو ساختەكارییە لەمەی كوردستاندا دووبارە ناكرێتەوە، ئەوەش هەر درێژەی پڕۆژەی یەكڕیزی و یەك دەنگی ئیسلامیەكانە كە ئێستا ئەو لیستە لیستی بەرەو ئیسڵاح دروست بووە لەنێوان هەردوو لایەنی بزوتنەوەی ئیسلامی ویەكگرتوی ئییلامی و برایانمان لە دادو گەشە.

باسك نێت: پێت وایە بتوانن گۆڕانكاری بكەن لەكاتێكدا كوردستان و عێراق لە دارمانێكی سیاسی و ئابووری و سەربازیدایە؟

لەیلا عەلی: پێویستە نائومێد نەبین، پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ مەككەی جێهێشت هێشتا نەگەشتبووە مەدینەو مسوڵمانان هەریەك لەشوێنێك لەڕێگایەكی هات و نەهاتدا دەڵێ بە سوراقە بازنەكانی كیسرا دەكەینە دەستت، ئەمە ئەوپەڕی وانەی ئومێدو نەپسان و كۆڵنەدانە، بۆیە ناكرێ بڵێین ئەم هەموو قەیرانە ئابوری و سیاسییە هەیە ئیتر پاڵی لێبدرێتەوە كە تەواو چاكسازیی ناكرێت، چاكسازی جوڵەو جورئەت و نەوەستان و خەباتی دەوێت و پێویستە بەهەمومانەوە هەوڵی بۆ بدەین تا ئەو چاكسازییە دێتە ئاراوە بەهەر میكانیزمێك بێت كە بەشداری لەهەڵبژاردن و چوونەنێو ئەو ململانێیە یەكێكە لەمیكانیزمەكان.
باسك نێت: ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی رابردوو تا چەند كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی ئێستا دروست كردووە؟
لەیلا عەلی: زۆر خەڵكی نائومێد كرد، كاتێك هاووڵاتی ببینێت بەئاشكراو بەبەرچاوی هەموو ڕێكخراوە جیهانی و نێوخۆیی و ئیقلیمیەكانەوە خیانەت لەدەنگی دەكرێ و هەرواش تێدەپەڕێ نائومێد دەبێ و دووردونگ دەبێ لەوەی ئایا ئەم جارەش دەنگەكانی بەو دەردە نابرێت؟
ئەوەش بەدڵنییاییەوە كاریگەری نیگەتیف لەسەر دۆخی سیاسی و پاشكەوتن و ژاوەژاوی سیاسی دروست دەكات.
باسك نێت: جیاوازی بۆچونی حزبە سیاسیەكانی لەسەر هەڵبژاردن پێش بانگەشە چ كاریگەرییەكی لەسەر هەڵبژاردنەكان دەبێت؟

لەیلا عەلی: هەرچەندە لەكۆتاییدا بۆچونەكان یەكبوون و هەموو بەشدارییان كرد، بەڵام ئەو دوودڵی و بەشداریكردن یان نەكردن و ڕاڕاییەی حزبەكان و نەبردنەسەری بەڵێنەكان كەئەگەر ئەو ئەنجامە قبوڵ بكرێ بایكۆت دەكەن و بەشداری پڕۆسەی سیاسی ناكەن، زۆر خراپ شكایەوە بەسەر تێكڕای حزبەكاندا، ئەگەر وەك سەرەتا مكوڕ بوونایەو یەك دەنگ پێكەوە بەدانانی مەرج بەشدارییان بكردایە یان بایكۆتكردن ئەوا دۆخەكە باشتر دەبوو وە جەماوەر بەمتمانەوە بەشداری دەكرد، بەڵام بەداخەوە وا نەبوو، ئەنجامەكەی باش نابێ لەسەر جەماوەر بەشداری جدییان.
باسك نێت: پێتان وایە هاووڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن؟
لەیلا عەلی: بێگومان هەر حزبەو جەماوەری خۆی هەیە بۆ بەشداریكردن‌و چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان، بەڵام ئەو گەرم و گوڕییەی نابێت وكاریگەری دەكاتەسەر ڕێژەی بەشداریكردن، ئەویش بە نەرێنی.
باسك نێت: ئێوە بە چ رێگایەك هاووڵاتیان قایل دەكەن بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن؟
لەیلا عەلی: پێویستە ئەو بەشداریكردنە بەئەرك بزانن بۆ ڕاماڵینی حكومەتێكی فاشل و گەندەڵ‌و بزانن بەشداری نەكردنیان مۆڵەت دەداتەوە بەم دوو حزبەدەسەڵاتە كە بمێننەوە لەسەر قوت و خوێنی خەڵك درێژە بە حوكمڕانییان بدەن، هەر خەمساردییەك لە دەنگدان چۆڵكردنی گۆڕەبانە بۆ ئەوان و مانەوەی ئەم دۆخە كارەساتبارەیە.
باسك نێت: پێشبینی بەدەستهێنانی چەند كورسی دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان؟
لەیلا عەلی: پێشبینی قورسە، لێرە وەكو ووڵاتان نییە؟ بەپێی داتاو جەماوەر بتوانی قورسایی خۆت دیاری بكەیت، لەشەوو ڕۆژێكدا هەموو شتێك دەگۆڕێت و سەتڵەكان ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێ، بەڵام وەكو ووتم بەو بەرچاوڕوونیەی كۆمسیۆن پێشتر دایە هاوڵاتیان و ئەگەر بێكێشەو ساختەكاری و دەستێوەردانی ئیقلیمی پرۆسەكە بچێت بەڕێوە ئومێدمان هەیە كورسییەكانمان زیاد دەكات بەپێی ئەو دڵ گەرمییەی جەماوەری ئیسلامخواز بەلیستی 119و كاندیدەكانی هەیانە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *