2292018171051dg

فازڵ میرانی: بەرهەم ساڵحمان بە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار قبوڵ نییە

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بەرهەم ساڵحیان بە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق قبوڵ نییە.

فازڵ میرانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی سەر بە پارتی ئاشکرایکرد، ئەگەر بەرهەم ساڵحیان قبوڵ بووایە ئەوا کاندیدیان نەدەبوو و ڕاشیگەیاند، کاندیدی ئەوان لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییەوە دیاریدەکرێت.

ناوبراو وتیشی “ئاشکرایە کاندیدەکەی ئێمە مونافسی بەرهەم ساڵح دەبێت و دوای ئەوەی لەلایەن مەسعود بارزانییەوە دەستنیشانکرا، ئێمەش تاوتوێی دەکەین و دواتر لە کۆمسیۆنی بەغدا وەک کاندیدی پارتی دیاریدەکرێت.”

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی بڵاویکردەوە، پارتی بەرهەم ساڵحی بە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق قبوڵ نییە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *