606x303_cmsv2_11b0e27f-d43c-5520-90ac-ada0b1966f49-3330764

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەهوازی لەئەستۆ گرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نمایشێكی سەربازی و بەدەیان كەس كوژران و برینداربوون، داعش بەرپرسیارێتی ئەو پەلامارەی لەئەستۆ گرت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، گروپە چەكدارەكانی داعش دوای گروپی (ئەحوازی) بەرپرسیارەتی هێرشەكەی ئەمڕۆی ئەهوازی لە ئەستۆ گرت.

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش هەواڵی هێرشەكەی ناوچەی ئەهوازی بڵاوكردۆتەوەو راشیگەیاندووە، چەكدارەكانی داعش ئەو پەلامارەیان ئەنجامداوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە میانەی نمایشێكی هێزی چەكداری لە ئەهواز گروپێكی چوار كەسی بە شێوەی چەكدارانە هێرشیان كردە سەر نمایشەكەو بەدەیان كەس كوژران و برینداربوون.

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *