بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەهەر جێگایەك ئاژاوەگێڕی كرا، دەنگدان ڕاگرن.
ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان پەیامێگی ئاڕاستەی كارمەندانی كۆمسیۆن كرد كە تیایدا هاتووە: ئەگەر فەرمانبەری یاخود چاودێری یاخود بریكاری قەوارەی سیاسیت مەهێڵن بەهیچ شێوەیەك بەدەر لە ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن دەنگ بدرێت.
هەروەها ووتیشی: ئەگەر لەهەر جێگایەك ئاژاوەگێڕی كرا، دەنگدان ڕاگرن تا بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە و مەهێڵن ساختەكاری بكرێت، ساختەكاری خیانەتی نیشتمانیە.