403969Image1

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەینەوە

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،  بەڕێز جێگری سکتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی، بەهۆی ئەو هەموو تەزویر و خروقاتانەی کراوە بە هەموو شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەینەوە و داواش لە کیانە سیاسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات واژووی ئەنجامەکان نەکەن.
دەقی قسەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە
ئاماژەی زۆر مەترسیدارن و هەڕەشە لە پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسی دەکەن، هەڕەشە لەو هەموو هیلاک و ماندووبوونەی لایەنە سیاسییەکان دەکەن، کە لە چەند ساڵی رابردوو بە بوون و بە نەبوون بەو هەموو هەوراز و نشێوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکرات و هەرێمی کوردستانێکی سەقامگیر، دەستاو دەستکردنێکی دەسەڵات لەڕێگەی پرۆسە شەرعییەکانەوە.
ئەم تەزوویرەی ئێستا بەرچاو دەکەوێت و کراوە بێوێنەیە لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە جەنابی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی بڕیاری ئەوەماندا کە ئێمە مومکین نییە بەم جۆرە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە قبوڵ بکەین، هەمووی رەتدەکەینەوە و پێمانوایە هەرچی زووە لایەنە سیاسییەکان بۆ تاوتوێکردنی ئەم باردۆخە ئاڵۆزە دابنیشن، پێویستیشە دامودەزگا حکومییەکان بە پەرۆشەوە بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە ئەو بابەتە لێکبدەنەوە، مومکین نییە ئەو بابەتە بتوانێت ئەو هەڵبژاردنەمان لە دونیا رێزی لێبگیرێت، مومکینیش نییە هیچ لایەنێکی سیاسیی ئەو ئەنجامە قبوڵ بکات، بەشێوەیەک کە لە شارێکی گەورەی یەک ملیۆنی وەک سلێمانی تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە 25%ـی بەشداربووان، لە شارێکی گەورەی هەولێر.
ممکین نییە بەهیچ شێوەیەک ئەنجامەکان قبوڵ بکەین و دەدرێنە دادگا داواش لە کۆمیسیۆن دەکەین زانیارییەکانی خۆیان کۆبکەنەوە و داوش لە چاودێرانی نێودەوڵەتی دەکەین هەست بە ئازارەکانی میللەتی کورد بکەن.
ش.ك

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *