153092018_LOGO 4

چوار لایەن پرۆسەی هەڵبژاردن لە كۆیە رەتدەكەنەوە

گۆڕان،كۆمەڵ، یەكگرتوو، پارتی: هێزی چەكداری یەكێتی چونەتە ناو بنكەكانی دەنگدان
گۆڕان،كۆمەڵ، یەكگرتوو، پارتی: كادرەكانی یەكێتی فشار لەسەر دەنگدەران دروست دەكەن

 

هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن لە قەزای كۆیە ڕەتدەكەنەوە.

 

ئەو چوار لایەنە لە بەیانامەیەكدا رایانگەیاند: هێزی چەكداری یەكێتی و بەرپرسانی ئەو حزبە چونەتە ناو بنكەكانی دەنگدان و فشار لە دەنگدەران دەكەن.

لە بەشێكی تری ئەو بەیاننامەیەدا ئەو چوار لایەنە سیاسیە رایانگەیاندوە، ژمارەیەكی زۆر رەگەزنامەی عێراقی ناسنامەی باری شارستانی ساختە ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بۆ ساختەكاری بەكاربهێنرێت، ئەو چوار لایەنە سیاسیە جەختیان كردوەتەوە كۆی پرۆسەی دەنگدان لە كۆیە ڕەتدەكەنەوە و رێوشوێنی یاسایش دەگرنبەر.

ش.ك

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *