CC4B8804-5CEC-437D-A043-2A8B8109FBFF

بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بووە سەرۆك كۆماری عێراق

بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بە بەدەستهێنانی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بووە سەرۆك كۆماری عێراق، ئەوەش دوای گەرانەوەی بۆ ناو یەكێتی.

لە خولی یەكەمی دەنگداندا بەرهەم ساڵح، 165 دەنگی بەدەستهێنا، فوئاد حسێنیش 90 دەنگی بە دەستهێنا، بەو جۆرەش نەتوانرا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار یەكلا بكرێتەوەو خرایە خولی دووەمی دەنگدانەوە، بەڵام پێش دەستپێكردنی خولی دووەمی دەنگدان فوئاد حسێن، لە كێبڕكێكە كشایەوەو سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌تی كرده‌وه‌.

دوای ماوه‌یه‌كی كورت پشوو خولی دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌و بەرهەم ساڵح، كاندیدی یه‌كێتی توانی به‌ 219 دەنگی پەرلەمانتاران سەرکەوتن بە دەست بێنێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *