31020181024600_mwalida3172017

‌نرخی كارەبای موه‌لیدەی ئەهلی دیاریكرا

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئەیلول و خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەكەم ئاشكرا دەكات.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە ئەهلییەكان بۆمانگی تەمموز بە 42 دینارە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لە نێوان 320 بۆ 330 كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 12 هه‌زار و 500 دینار بۆ 13 هه‌زار و 750 دینار دەبێت، بۆیە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، ئەم نرخەی ئێستا كرێی چەند كاتژمێرێك كارەبای موه‌لیدەی مانگی رابردوی بۆ خاوەن موه‌لیدەكان گەڕاندوه‌تەوە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی 10 تشرینی یەكەم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی وتی: “رۆژانە لەلایەن كارەبای نیشتمانی و موه‌لیدە ئەهلیەكانەوە بۆ ئەم مانگە 24 كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موه‌لیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن”.

وتیشی: “لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای موه‌لیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە”.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە 220 دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا پێنج دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *