192018951600_police-

پۆلیسی سلێمانی كوژرانی دوو هاولاتی بە تەقەی خۆشی راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قه‌ی خۆشی شه‌وی رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و سێ كه‌سی تریش برینداربوون.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای كردووه‌: “سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوەختە هۆشداری دابوو لە ئەگەری رووداوی تەقەكردن و داوای لە هاوڵاتیان كرد كە خۆشییەكانیان بە تەقەكردن دەرنەبڕن چونكە كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی رووداوی تەقەكردنی چەند رۆژی رابردووەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو سێ‌ هاوڵاتی تریش بریندار بوون”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: “وەك لە راگەیەنراوی پێشوماندا ئاماژەمان بۆ كردبوو كە هەركەسێك لەهەر پلەو پۆست و پایەیەكدا بێت سەربە هەرلایەنێكی سیاسیی بێت گەر بێت و تەقە بكات دەستگیر دەكرێت، بەهەوڵ و ماندبوونی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و هاوكارییە بەردەوامەكانی خەمخۆرانی شاری سلێمانی توانرا چوار كەس بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیربكرێن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكی بەكار هاتوو و ئۆتۆمبێلەكانیاندا”.

راشیگه‌یاند: بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەن هەركەسێك زانیاری یاخود بەڵگەی هەیە لەسەر كەسانی تەقەكەر هێزەكانی پۆلیسی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.

شه‌وی رابردوو له‌ رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌، به‌رهه‌م ساڵح، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا، دوای ده‌رچوونی به‌رهه‌م ساڵح له‌ شاری سلێمانی و به‌شێك له‌ قه‌زاو ناحییه‌كان لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌ستیان به‌ ته‌قه‌ی خۆشی كرد.

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *