43031859_2249656831773380_2742551955271319552_n

بزوتنەوەی ئیسلامی: ئەو ساختەکاریانەی کراون کۆی پرۆسەکەی خستە ژێر پرسیارەوە و قابیلی قبوڵ نین

ئەمڕۆ چوار شه ممه 2018/10/3بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابه رى گشتى لە شاری سلێمانی سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئاسایی شورای کرد لە پاش کۆبونەوەکە بەلاغی كۆتایی راگەیەند ئەمە دەقی بەلاغەکەیە.

بسم الله الرحمن الرحيم
وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

رۆژی چوارشەممە ٢٣/محرم/١٤٤٠ی کۆچی بەرامبەر بە ٣/١٠/٢٠١٨ ی زاینی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و لە کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی شورا جەختی لەسەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە کردەوە ؛
١- شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بە کۆی دەنگ بەرپرسیاریتی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە ئەستۆ دەگریت.
۲ـ شورای بزووتنەوەی ئیسلامی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی ئەو ئۆرگان و مەڵبەند و دەنگدەرانەی دەکات کە بەوپەری دڵسۆزییەوە ھەوڵی سەرخستنی لیستی ١١٩ی یان داوە.
۳ـ شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بریاری دا کە بە خۆدا چونەوەیەکی جددی بکات لە سەرجەم ئۆرگان و مەڵبەندەکانیداو نەخشە ڕێگایەکی گونجا بۆ داهاتووی بزووتنەوە بگرێتەبەر.
٤ـ شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە ژیر ڕۆشنایی دەقە شەرعیەکاندا ھەنگاوی ناوە بۆ یەکخستنی وزەو توانای مسوڵمانان لە کوردستان دا و لەو پیناوەشدا ھەر قوربانیەکی دابێت لیی پەشیمان نی یە.
٥ـ سەرەڕای ھەوڵەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕیوەچونی ھەڵبژاردنیکی سەرکەوتو ، بەلام شورای بزوتنەوەی ئیسلامی پێی وایە ئەو ساختەکاریانەی کراون کۆی پرۆسەکەی خستە ژێر پرسیارەوە و قابیلی قبوڵ نین.
ش.ك

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *