thumbs_b_c_4934ff96ee7799199efa93a9e9d585f7

ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران راگەیاند

ئەمریکا یەکلایەنە دەرچوونی خۆی لە رێککەوتنمانەی “برایەتی، پەیوەندی ئابوورییەکان و مافە کۆنسوڵییەکان” کە لەساڵی ١٩٥٥ لەگەڵ ئێران واژوویان کردووە، راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وتی “ئەمریکا یەکلایەنە دەرچوونی خۆی لە رێککەوتنمانەی “برایەتی، پەیوەندی ئابوورییەکان و مافە کۆنسوڵییەکان” کە لەساڵی ١٩٥٥ لەگەڵ ئێران واژوویان کردووە، رادەگەیەنێت”.

وتیشی کە ئەوە بڕیارێکە کە ٣٩ ساڵ درەنگ دراوە و دەبوو زووتر ئەو بڕیارە درابا.

جێگای ئاماژەیە پۆمپیۆ چەند کاتژمێرێک بەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو و لەسەر سکاڵایەکی ئێران داوای لێکرابوو کە ئەمریکا بەشێک لەو گەمارۆیانە هەڵبگرێت کە کاریگەرییان لەسەر هەناردەی خۆراک و یارمەتییە مرۆییەکان هەیە لە ئێران.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *