wazarate_karaba-612x330

كارەبای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەسەر پارەی موەلیدەی مانگی نۆ بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە: هەموو موەلیدە پێوەرێكی تایبەتی بۆ دانراوە كە كاتژمێرەكانی كاركردنی حساب دەكات، هەركاتێك موەلید بشكێیت یان لە هەڵكردن دوابكەوێت، بۆی هەژمارناكرێت.

دەقی ڕونكردنەوەكەی بەرێیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی:

رونكردنەوەیەكی پێویست لەسەر پارەی موەلیدەی مانگی 9

ئاماژە بە لێَدوانێكی بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم كە ئاماژەی بەوە كردوە، تێكڕای بوونی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی لە مانگی ئەیلول (9) رۆژانە 15 سەعات بووە، بۆ هەموولایەكی رون دەكەینەوە كە هەژماركردنی كارەبا موەلیدە بۆ مانگی 9 بەم شێوەیە بووە.

1- خوێندنەوەی مانگی پێشوو (ئاب) تا 25/8/2018 بووە، لە 26/8/ تا 31/8/2018 لەگەڵ مانكی 9 هەژماركراوە كە موەلیدە ئەهلییەكان 103 سەعات كاریان كردوە.

2- بۆ مانگی 1/9/2018 بۆ 27/9/2018 كە خۆێندنەوەی پێوەرەكانی كارەبای موەلیدە كراوە رۆژانەی بەتێكڕایی 9 كاتژمێركاریان كردوە، كە 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەبووە بەگشتی دەكاتە 234 گاتژمێر كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان.

3- هەژماركردنی حەوت رۆژی مانگی (8) ئاب، لەگەڵ 26 رۆژی مانگی نۆ،دەكاتە 33 رۆژ واتە هەژماركردنی كارەبای موەلیدەی مانگی (9) ئەیلول، (7) رۆژی مانگی هەشت و 26 رۆژی مانگی نۆیە. بەوشێوەیە 4 رۆژی مانگی نۆ لەگەڵ مانگی 10 هەژمار دەكرێت.

4- هەموو موەلیدە پێوەرێكی تایبەتی بۆ دانراوە كە كاتژمێرەكانی كاركردنی حساب دەكات، هەركاتێك موەلید بشكێیت یان لە هەڵكردن دوابكەوێت، بۆی هەژمارناكرێت. بۆیە بەپێی رونكردنەوەی سەرەوە لەمانگی ۳۳ رۆژ هەژماركراوە كە دەكەتە زیاتر لە ۳۳۰ كاتژمێر كاركردنٚ

راگەیاندنی
بەرێیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
4/10/2018

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *