komsun

‌کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی کۆسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.

شیروان زرار وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ “سه‌ره‌تا سوپاسی‌ هه‌موو ده‌نگده‌رانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری‌ كارایان له‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سوپاسی‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی‌ كۆمسین ده‌كه‌ین بۆ راپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ سه‌رشانیان”.

شیروان زرار وتی‌: “له‌خواره‌وه‌ سه‌دا 85ی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ رۆژانی‌ 28 و 30ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 راده‌گه‌یه‌نین”.

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن ئه‌نجامی‌ به‌رایی سه‌دا 85ی‌ ده‌نگدانی‌ به‌مشێوه‌یه‌ راگه‌یاند:

1- پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان 595 هه‌زار و 592 ده‌نگ.

2-یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان 287 هه‌زار و 575 ده‌نگ.

3-بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 164 هه‌زار و 336 ده‌نگ.

4-جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی نوێ 113 هه‌زار و 297 ده‌نگ.

5-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 94 هه‌زا رو 992 ده‌نگ.

6- لیستی‌ به‌ره‌و ئیسڵاح(یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌) 69 هه‌زار و 477 ده‌نگ.

7-لیستی‌ سه‌رده‌م(حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان) 13 هه‌زار و 708 ده‌نگ.

8- لیستی‌ ئازادی (حزبی‌ شیوعی كوردستان) 7 هه‌زار و 69 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

9-پارتی‌ پارێزگارانی‌ كوردستان: 3082 ده‌نگ.

10-هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌: 6886 ده‌نگ.

ده‌نگ بۆ كورسی‌ پێكهاته‌ی‌ توركمان:

1-لیستی‌ توركمانی‌ دیموكراتی‌: 628 ده‌نگ.

2-پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی: 2 هه‌زار و 636 ده‌نگ.

3-لیستی‌ میلله‌ت: 526 ده‌نگ.

4-هاوپه‌یمانی‌ توركمانی‌ هه‌ولێر: 605 ده‌نگ.

5-بزووتنه‌وه‌ی‌ بروسكه‌ی‌ توركمانی‌: 695 ده‌نگ.

6-پارتی‌ چاكسازی‌ توركمانی‌: 2 هه‌زار و 464 ده‌نگ.

7-لیستی‌ توركمانی‌ هه‌ولێر: 561 ده‌نگ.

8-لیستی‌ به‌ره‌ی توركمانی: 1 هه‌زار و 332 ده‌نگ.

ده‌نگدان بۆ كورسی‌ پێكهاته‌ی‌ كلدان سریان ئاشووری‌:

1-لیستی‌ رافیده‌ین: 2 هه‌زار و 147 ده‌نگ.

2-حزبی‌ ئه‌بنائی‌ نه‌هره‌ین: 301 ده‌نگ.

3-مه‌جلیسی‌ شه‌عبی‌ كلدانی‌ سریانی‌ ئاشووری‌: 2 هه‌زار و 552 ده‌نگ.

4-هاوپه‌یمانی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی: 6 هه‌زار و 291 ده‌نگ.

5-لیستی‌ دیموكراتی‌ مه‌سیحی‌: 181 ده‌نگ.

ده‌نگ بۆ كورسی‌ تاكی‌ ئه‌رمه‌ن:

1-نوبار سیپان غه‌ریب: 242 ده‌نگ.

2-ئه‌دكار هاكوب به‌تروس: 373 ده‌نگ.

3-ئارام برزۆ حه‌مۆ: 463 ده‌نگ.

4-مراد ماردوس وه‌رتان: 346 ده‌نگ.

5- پروانت نیسان ماركۆس: 494 ده‌نگ.

6-فاهیك كه‌مال سه‌رانیان: 489 ده‌نگ.

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاند پاش كۆتاییهاتنی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌: كۆمسیۆن ده‌ست ده‌كات به‌ پرۆسه‌ی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ سكاڵاكان كه‌ 1045 سكاڵایه‌ له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی‌ كوردستان و وردبینی‌ ده‌كرێت له‌ هه‌موو ئه‌و سندوقانه‌ی‌ كه‌ قردێله‌ی‌ سوریان له‌سه‌ره‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی‌ كه‌ له‌و سندوق و فۆڕم و ئه‌نجامانه‌دا هه‌یه‌.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *