7-19-1-1-400x200

لە پارێزگای باتمان چوار سەربازی توركیا كوژران

بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی هابەر، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لەسەر رێگەی هێزی سەربازی توركیا لە پارێزگای باتمان، چوار سەرباز كوژران و پێنج سەربازی دیكەش بریندار بوونە.
بەپێی قسەی پارێزگاری باتمان بێت، ئەو بۆمبە لە كاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی سەربازی كوبرای سوپای توركیا لە نزیك گوندی ئۆمۆتۆلووی سەر بە ناوچەی حەسەن كەیفی پارێزگای باتمان تەقیوەتەوەو بۆتە هۆی كوژرانی چوار سەربازی توركیاو بریندار بوونی پێنج كەسی دیكە.
پاریزگاری باتمان باسی لەوەشكرد، كە دوای تەقینەوەكە هێزەكانی توركیا بەناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە بۆ دەستگیركردنی گومان لێكراوان.
ش.ك

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *