HG

نرخی بەنزین بەرز بووەوە

نرخی بەنزینی بازرگانی لە شاری سلێمانی بەرزدەبێتەوە و بۆ ھەر لیترێك زیاتر لە 25 دیناری چوتەسەر و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: بەرزبونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیھانیەوەھەیە.

سۆران غەفور ، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیھانیەوەھەیە، تەنھا لە سلێمانی گران نەبوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند:” لەسلێمانی تەنھا بانزینی بازرگانی ھەیە ھی حكومیمان نیە بۆیە گرانبووە چونكە لەبۆرسەی جیھانیش گرانبووە وە نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوە ئەمانە ھۆكارن بۆ ئەوەی نرخی ھەرلیترێكی بەنزین گران بوبێت”.

سێ جۆر بەنزین لەوێستگەكانی سوتەمەنی دەفرۆشرێت، نۆرماڵ ،موحسن،سوپەر كە ھەریەكێك لەو جۆرانە نرخێكیان ھەیە ھەرزانترینیان نۆرماڵە كە لیترێكی 700 دینار بوو ئێستا بە 725 دینارە و محسن لە 775 دینارەوە بووە بە 800٠ دینار وە سوپەر لە 850 دینارەوە بووەبە 875 دینار.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *