پەروەردە
پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە لەسەر رۆژی مامۆستایان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داكۆكیكاری مامۆستایان دەبین بۆ ئەوەی ئاستی زانستییان بەرزتر و باری گوزەرانیان باشتر بێت.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی مامۆستایانە و وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، گوزەرانی مامۆستایان باش دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە جگە لەوەی دۆخی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان لەوپەڕی كەموكورتیدایە، دۆخ و گوزەرانی مامۆستایانیش بەهۆی خراپی و پاشەكەوتی موچەوە لە ئاستێكی خراپدایە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مامۆستایان میكانیزمی گەشەسەندنی هەموو كۆمەڵگەیەكن و ئەمڕۆ ١٠/٦، ڕۆژی جیهانی مامۆستایانە، توێژێك كە هۆكاری گەشەسەندنی كۆمەڵگە و خوێندەواربوونی تاكەكانی هەموو گەلێكن.

رونیشیدەكاتەوە، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی ئابووریی قورسدا تێپەڕی و قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەر توێژی مامۆستایان لە هەموو چین و توێژەكانی دیكە زیاتر بوو، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە و بە هۆی بەرپرسیاریەتی ئەم توێژە بەرامبەر كۆمەڵگە نەهێڵدرا دەرگای قوتابخانەكان دابخرێت و پڕۆسەی خوێندن پەكی بكەوێت.
جەخت لەوەش دەكاتەوە، وەك پێشمەرگەكان بەرگرییان لە سنوورەكان كرد بەرامبەر بە هێرشی سەربازی داعش، مامۆستاكانیشمان لە ناوخۆدا بە فێركردن نەیانهێشت بیری نائینسانی ئەم گرووپە، هزری تاكی كوردی داگیر بكات.

وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند، بە ئەركی خۆی دەزانێت هاوكار و داكۆكیكاری مامۆستایان بێت بۆ ئەوەی ئاستی زانستییان بەرزتر و باری گوزەرانیان باشتر بێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *