13eb3337b9dbd782ecdff09f69dcb83f_XL

بانكی ناوه‌ندی عێراق: سوره‌تی ئیخلاس له‌سه‌ر هه‌زار دیناری عێراقی لاده‌درێت

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند: “به‌نیازن بڕێكی زۆری دراوی بچووك “پاره‌ی ورده”‌ له‌ جۆره‌كانی 1000 دیناری و 500 دیناری و 250 دیناری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێدویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌”. له‌ چاپی نوێی هه‌زار دیناری عێراقیشدا سوره‌تی ئیخلاسی له‌سه‌ر لادراوه‌

ئه مه ش له كاتيكدايه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م چاپه‌كانی پێشووی سوره تى ئيخلاس هه‌بووه‌. چونكه‌ پێشتر عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق فه‌توای ده‌ركردبوو هاووڵاتیان نابێت به‌ بێ ده‌ستنوێژ ده‌ست له‌ هه‌زار دیناری عێراقی بده‌ن چونكه‌ سوره‌تی ئیخلاسی له‌سه‌ر چاپكراوه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: “گۆڕانكاری له‌ جۆری ئه‌و مادده‌یه‌ كراوه‌ كه‌ دراوه‌ كاغه‌زه‌كانی پێ درووستكراوه‌ و گۆڕانكارییه‌كی ساده‌ش له‌ شێوه‌ی دراوه‌كان ده‌كرێت و پێشنیازكراوه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌، مامه‌ڵه‌كردن به‌ شێوه‌ تازه‌ و كۆنه‌كه‌ش یه‌ك نرخه‌ و هیچ جیوازییه‌كی نابێت”.

مانگی رابردوو عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاندبوو: “پلانێكی تۆكمه‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بازاڕه‌كان به‌ دراوی ورده‌ بكه‌نه‌وه‌و بڕێكی زۆر بخه‌نه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وامه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دراوه‌ دڕاو و خراپه‌كان و به‌ دراوی نوێ بۆ هاووڵاتیانی ده‌گۆڕێته‌وه‌”.

ش.ك

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *