5125831-688250179

لە یەك ساڵدا 1300 حاڵەتی سەرپێچی لە دادگاكانی هەرێم تۆمار كراون

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٧دا زیاتر لە هەزار سەرپێچی لە دادگاکانی هەرێم تۆمارکراوە.

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی ساڵانەی پاڵپشتی دادگاکانی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو سەرپێچیانەی خستوەتەڕوو کە لە دادگاکانی هەرێم تۆمارکراون.

لە راپۆرتەکەدا باس لە ١٠٠٣ حاڵەتی سەرپێچیکردن کراوە کە لە دادگای لێکۆڵینەوە و بنەکەکانی پۆلیس و ئاسایش و دادگاکانی کەتن و تاوان و نەوجەوانان و پپێداچوونەوە و تێهەڵچونەوە و بەرایی و باری کەسێتی و کارگێڕی تۆمارکراون.

ئەو سەرپێچیانەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا خراونەتەڕوو لە ناوەندی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان بوون.

پڕۆژەی پاڵپشتتی دادگا لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ سەرپەرشتی دەکرێت و بەهاوکاری سندوقی نشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی کارەکانی ئەنجامدەدات و ماوەی دە ساڵە چاودێری ڕەوشی سەروەری یاسا دەکات لە هەرێمی کورردستان و تا ئێستا زیاتر لە دە ڕاپۆرتی ساڵانەی لەو بوارەدا بڵاوکردوەتەوە.

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *