download

یه‌كێتیی: هه‌ر حزبێك به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت دۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵات به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بەتۆری سلیمانی ڕاگه‌یاندوه ، “له‌هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ حزبێك به‌ته‌نها بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ داموده‌زگای بێلایه‌ن نییه‌، له‌وڵاته‌ دیموكراسییه‌كاندا حزبێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت ده‌توانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، چونكه‌ هه‌موو ده‌زگا بێلایه‌نه‌كان له‌خزمه‌تی ئه‌و حكومه‌ته‌دا ده‌بن”.

ئه‌سه‌سه‌رد نمونه‌شی بۆ بێلایه‌نی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان هێنایه‌وه‌و وتی:”بۆنمونه‌ سوپا هه‌یه‌و بێلایه‌نه‌و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، ئاسایش و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌، كه‌چی له‌هه‌رێم به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ نییه‌ به‌داخه‌وه‌، چونكه‌ دوو ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌، له‌ڕوی ئیدارییه‌وه‌ جۆرێك له‌دابه‌شبون هه‌یه‌”.

هۆشداریشی له‌ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكومه‌تداو ئاشكرایكرد، “هه‌ر حزبێك به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی بچوك حكومه‌ت پێكبهێنێت، شكستده‌هێنێت و دۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵاتیش به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات”.

سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی شێوازه‌كانی حوكمڕانیشی له‌هه‌رێم ئاشكراكردو وتی:”ئه‌گه‌ر حزبێك زۆرینه‌ش به‌ده‌ستنه‌هێنێت و به‌ڵام ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و حكومه‌تی كه‌مینه‌ پێكبهێندرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی زۆرینه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان ئه‌و حزبانه‌ی زۆرینه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ دروستده‌كرێت”.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”حكومه‌تی بنكه‌فراوانیش هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردن كردوه‌ به‌شدارده‌بن، بۆ دیاریكردنی یه‌كێك له‌و جۆره‌ حوكمڕانیانه‌ش پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ بكرێت”.

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *