581b6fe646a05

يەكێتی و پارتی فەرمانگە ئیتیحادیەكانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانیان بۆ ساختەكاری هەڵبژاردن بەكار هێناوە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:” یەكێتی و پارتی فەرمانگە ئیتیحادیەكانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانیان بۆ ساختەكاری بەكار هێناوە و پێویستە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بەرێوەبەر و فەرمانبەرانە دروست بكات كە لە ساختەكاریەوە گلاون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد:” بەڵگەی یەكلاكەرەوە لەبەردەستدایە كە یەكێتی و پارتی لە هەولێر و سلێمانی فەرمانگە ئیتیحادیەكانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانیان بۆ كاری ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان بەكار هێناوە و ئەمەش جاری یەكەمیان نیە كە وەك بارەگای حزبی مامەلە لەگەڵ ئەو فەرمانگانە بكەن و بۆكاری حزبی بەكاریان بهێنن” .

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی لێكۆێنەوە لەو بارەیەوە دروستبكات و ئێمەش ئامادەی هەمو هاوكاری و پشتیوانیەكین و بەڵگەكانیان دەخەینە بەردەست .

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ساختەكاریە و بەكارهێنانی فەرمانگە ئیتیحادیەكان نابێ لە لایەن حكومەتی عێراقیەوە بێدەنگی لێبكرێت چونكە ئەو باسە پرسێكی هەستیارە و وا دەكات هاوڵاتیان متمانەیان بە فەرمانگەكانی دەوڵەت لاواز ببێت.

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *