KKAmRgnrAn6Mcvs5XuVJrb03GktnHNxDZCcu1LBa

هێزەکانی ئیتلاعاتى ئێران: دەستیان بەسەر بارێکی هیرۆئین و تریاکدا گرتووە

مێدیاكانی ئێران هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ترین باندی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ی و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن تا ئێستا ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین باری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبێت
بەگوێرەی میدیای ئێران رۆژی یەکشەممە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە لە دەروازەی سنووریی بازرگاندا دەستیان بەسەر بارێکی هیرۆئین و تریاکدا گرتووە پێش ئەوەی ئاودیوی تورکیا بێت کە بڕەکەی زیاترە لە یەک تۆن.

ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە کە بریتی بووە لە هەزار و 75 کیلۆ هیرۆئین و 19 کیلۆ تریاک، لە سێ کانتینەردا بەشێوەیەکی شارەزایانە شاردرابوونەوە.

میدیاکانی ئێران دڵێن ئەو باندە نێودەوڵەتییەی قاچاخی ماددەی هۆشبەر، لەمێژ بووە لەژێر چاودێریی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بوونە. ئەو بارە هیرۆئینە کە مەبەستەکەی ئەوروپا بووە، گەورەترین باری ماددەی هۆشبەرە کە تاوەکو ئێستا لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ورمێدا دەستی بەسەردا بگیرێت.

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *