rsz_000_14o4v5

ئەمریكاو سەرۆكی كۆریای باكوور كۆبوونەوە

سەرۆكایەتی كۆریای باشوور ڕایگەیاند، ڕابەری كۆریای باكوور (كیم جۆنگ ئون) و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (مایك پەمپیۆ) ڕێكەوتوون لەسەر ڕێكخستنی كۆبوونەوەی دووەمی نێوان (دۆناڵد ترامپ) و (كیم جۆن ئون)، هەروەها باسیان لەوە كردووە ئەمریكا بتوانێت چاودێری ئەو هەنگاوانە بكات كە بیۆنگ یانگ دەینێت بە ئاڕاستەی داماڵینی چەكی ناوەكی.

پەمپیۆ وتویەتی، چوارەمین سەردانی بۆ بیۆنگ یانگ هەنگاوێكی ترە بەرەو پێشەوە بە ئاڕاستەی داماڵینی چەكی ناوەكی، وتیشی: گفتوگۆیەكی باش و بنیادنەرانەی ئەنجامداوە لەگەڵ (كیم جۆنگ ئون) دا، بەڵام پێویستییەك هەیە بۆ هەوڵدانی زیاتر.

سەرۆكی كۆریای باشوور (مون جەی ئین) لە سیئۆل لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا كۆبوویەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پەمپیۆ بۆ ماوەی زیاتر لە سێ كاتژمێر لەگەڵ (كیم جۆنگ ئون) دا كۆبوویەوە بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ تایبەتییەكانی چەكی ناوەكی.

پەمپیۆ ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ كیمدا باسیان لەو هەنگاوانە كردووە كە كۆریای باكوور دەیگرێتە بەر بۆ داماڵینی چەكی ناوەكی و بابەتەكانی چاودێری ئەمریكا لەو هەنگاوانە، كە ئەمریكا پێی وایە زۆر پێویستە چاودێری ئەو هەنگاوانە بكرێت.

سكرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆكی كۆریای باشوور یون یۆنگ چان لە بەیاننامەیەكدا وتی، پەمپیۆ وتویەتی: كیم ڕێكەوتووە لەسەر ئەوەی بەزووترین كات كۆبوونەوەی دووەم ساز بكرێت لە كۆریای باكوورو ئەمریكادا.

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *