download (1)

به‌بریاری دادگا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له دوو له‌سه‌ر سێ وه ده گۆرێ بۆ ( 50+1) له به رژه وه ندى ده سته ڵات

بریارێكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن كه‌سه‌ر به‌ دادگای پێداچوونەوەیه‌ چیتر نابێت كار به‌ بڕیاری دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆمسیاران بكرێت و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن به‌ زۆرینه‌ی ره‌ها دەبێت ، بریارده‌ری كۆمسیۆن ئاشكرای ده‌كات به‌بڕیاری دادگا ئه‌نجامه‌كان بە( 50+1)ـی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەبێت.

ئیسماعیل خورماڵی رايگه‌یاند وه: تا ئه‌نجامی سكاڵاكان یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌، پێناچێت به‌منزیكانه‌ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بكرێت، وه‌ بە دڵنیاییەوە گۆڕانكاری بەسەر ئەو كورسییانەدا دێت، كە تاوەكو ئێستا راگەیەنراوە.

بریارده‌ری كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، به‌گوێره‌ی یاسای كۆمسیۆن هه‌ر بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌بوایه‌ به‌ دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌سه‌ند بكرایە، به‌ڵام ئێستا به‌بڕیاری دادگا ئه‌نجامه‌كان بە( 50+1)ـی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەبێت نەك دوو لەسەر ‌سێ.

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *