collage.jpd_-16

موحەمەد بن سەلـمان له سه ر دۆسیەی كوژرانی خاشقچیی نێردراوێكی تایبەت دەنێرێ ته لاى ئەردوگان

ڕفاندن و گومانی كوشتنی (جەماڵ خاشقچی) ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری سعودی لە لایەن كاربەدەستانی كونسوڵگەری سعودییەوە لە ئیستەنبۆڵ، ئەردوگان و بەرپرسانی توركیای تووڕە كردووەو هەر لەسەر ئەو بابەتە، جێنشینی پاشای سعودییەی خستۆتە بیری ئەوەوە تا بۆ بێ دەنگ كردنی دۆسیەی كوژرانی خاشقچی و بەرگری لە بڵاو بوونەوەی هەرچی زیاتری ئەو بابەتە، ئامادەی هەموو سازشێك بێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ بەرپرسانی سعودی لە لایەكەوە نیگەرانی پەیوەندییەكانی ئەنقەرە لەگەڵ خۆیانن و لەلایەكی تریشەوە، نیگەرانی زووم كردن لەسەر دۆسیەی كوژرانی خاشقچین، لە هەمان پەیوەندیدا (موحەمەد بن سەلـمان) وەكوو فەرماندەری كوژرانی خاشقچی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی توركیای گرتۆتەبەر، بەڵام وردەكاری زیاتر نەخراوەتەڕوو.

ئەو پێشنیارە، لەلایەن شازادەكانی نزیك بە بن سەلـمان و بەرپرسانی ئاسایشەوە دراوەتە جێنشینی ئەو وڵاتەو قبووڵیش كراوە.

لەم بارەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە ئۆپۆزسیۆنی سعودی بە ئاژانسی میهری وتووە، بەپێی بەرنامەیەكی داڕێژراو، (موحەمەد بن سەلـمان) بەم زووانە نێردراوێكی تایبەت دەنێرێتە ئەنقەرە تا لەم بارەوە لەگەڵ ئەردوگانی سەرۆك كۆماری توركیاو بەرپرسانی ئاسایشی ئەو وڵاتە قسە بكات،

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *