breaking-news-basknet-660x330

‌خوێندنی باڵا: 39 هه‌زار خوێندكار له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ردەگرین

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی خوێندكارانی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بەرنامەیان هەیە 39 هەزار خوێندکار لە زانکۆو پەیمانگاکان وەربگرن و تا ئێستاش 28 هه‌زار خوێندكار وه‌رگیراون.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌تاب شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ به‌ هه‌رسێ سیستمی كرێدیت و پارالێڵ و ئێواران 39 هه‌زار خوێندكار وه‌رده‌گیرێت.

راشیگه‌یاند: ژماره‌ی پێشكه‌شكاران 54 هه‌زار و 42 كه‌س بووه‌ و تا ئێستاش له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان 28 هه‌زار خوێندكار وه‌رگیراون و پێشبینی ده‌كرێت به‌ هه‌رسێ سیستمه‌كه‌وه‌ رێژه‌ی وه‌رگیراو بگاته‌ سه‌دا 60.

ئه‌وه‌شی وت: “خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن له‌ سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ری زانكۆ لاین ئه‌نجامی ئه‌و به‌شانه‌ ببین كه‌ ناویان لێی هاتووه‌ته‌وه‌”.

له‌ باره‌ی سكاڵاكانیشه‌وه‌ وتی: “وه‌رگرتنی سكاڵا تا 20ی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت و خوێندكاران ده‌توانن له‌ تۆماری زانكۆكان له‌ شاره‌كانی خۆیان تانه‌ له‌و به‌شانه‌ بده‌ن كه‌ ناویان لێی هاتووه‌ته‌وه‌”.

ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناویان هاتووه‌ته‌وه‌ له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌بێت ده‌وام بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی باسكرد، نزمترین ئاستی وه‌رگرتن 60 نمره‌ بووه‌ كه‌ بۆ په‌یمانگاكان هاتووه‌ته‌وه‌.

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *