900000

له‌سه‌ر داوای هێزه‌ عێراقییه‌كان هاوپه‌یمانان قه‌تڵ و عامه‌كه‌ی موسڵیان ئه‌نجام داوه‌

باسك نێت: هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردوومانکردنی ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری موسڵی راگەیاند، کە بەهۆیەوە 200 کەسی مەدەنی کوژران و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ به‌ته‌واوی وێران كراو دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ له‌كۆمه‌ڵێك خێزان پێك هاتبوو قه‌تڵ و عام كران.
لە راگەیێندراوێكدا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی رایگەیاند، لەسەر داوای هێزە عێراقییەکان فڕۆكە جەنگییەكانیان ئەو ماڵانه‌ی موسڵیان بۆردوومانکردووه‌. له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
شایانی باسه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كێكی موسڵ بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌200 كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی كه‌ قوربانییه‌كان ئه‌ندامی چه‌ند خێزانێك بوون له‌ژێرزه‌مینه‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه‌و به‌ته‌واوی خێزانه‌كان له‌ناوچوون.
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات له‌ناو موسڵداو ئاماژه‌ بۆ زیاتر له‌500 ته‌رم ده‌كات كه‌ له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵدا كه‌وتوون.

تا ئێستا رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مرۆیی ناو موسڵ هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواندووه‌.

بابەتی دواتر

news

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەنراوێكی 7 خاڵی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی 7 خاڵی لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و جەختی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *