n83057951-72588919

كاتژمێرەكەی دەستی جەمال خاشقچی دەبێتە سەرەداوی لێكۆڵینەوەكان

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێرە ئەپڵەكەی دەستی جەمال خاشقچی، بووەتە سەرەداوێكی گرنگ بۆ لێكۆڵەرەوەكانی پۆلیس بۆ ئەوەی شوێنی ڕۆژنامەنوسە سعودیەكە بدۆزنەوە.

بەرپرسێكی باڵای توركیا كە نەیوویستووە ناوەكەی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، لەو كاتەی جەمال خاشقچی چووەتە ناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، كاتژمێرێكی لە جۆری (ئەپل وۆچ) لە دەستدابووە كە راستەخۆ بەستراوەتەوە بە مۆبایلەكەیەوە.

بەرپرسەكە ڕاشیگەیاندووە، “دەزگای دادوەری و لیكۆڵەرەوەكانی پۆلیس لە هەوڵی بەردەوامدان كە لەڕێی كاتژمێرەكەی دەستی و بە تەكنەلۆژیای سەردەم، شوێنی جەمال خاشقچی بدۆزنەوە”.

خەدیجە جەنگیز-ی دەستگیرانی خاشقچی ئاشكرایكردووە، “دوای ئەوەی كارمەندەكانی كونسوڵخانە كاتژمێر ٤:٣٠ خولەك دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی لە بیناكە هاتنە دەرەوە، تەواو ترسم لێ نیشت كە جەمال شتێكی بەسەرهاتووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی توركیا و چەند هاوڕێیەكی ڕۆژنامەنوسی خاشقچی كردووە كە بەدواداچوون بۆ خاشخچی بكەن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *