394368Image1

بانكی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ لابردنی سقری دراوه‌كان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لابردنی سفرەكان لەسەر دراوی عێراقی هێشتا لە ئارادایە، دەشڵێت، قەبارەی دراو لە بازارەكانی عێراقدا دەگاتە 44 ترلیۆن دینار.

عەبدولكەریم حەسەن شەنون، بەڕێوەبەری دەرهێنان و گەنجینە لە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو پڕۆژەی لابردنی سفرەكان لەسەر دراوی عێراقی لەساڵی 2014 دا جێبەجێ بكرایە، بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی پێنج پارێزگا لە لایەن داعشەوە پڕۆژەكەی دواخست.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی پڕۆژەكە سێ سفر لە سەر دراوی ئێستای عێراق لادەبرێن، هاوكات دراوە بەها گەورەكان نوێدەكرێنەوە و دراوی ئاسنی وردە دروستدەكرێت.

بەڕێوەبەری دەرهێنان و گەنجینە لە بانكی ناوەندی عێراق دەشڵێت، لە ئێستادا قەبارەی دراو لە بازارەكانی عێراقدا دەگاتە 44 ترلیۆن دینار.

بانكی ناوەنی لە ساڵی 2011 پرۆژەی لابردنی سفرەكان لەسەر پارە راگەیاند بۆ گواستنەوەی عێراق لە وڵاتی تریلیۆن بۆ وڵاتی مڵیار بەڵام شارازایانی ئابوری وای دەبینن كە ئەو هەنگاوە پێویستی بە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوری هەیە.

بابەتی دواتر

2891284

gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *