4045D104-586C-4FB1-9227-80C8D2F6BDD5_cx0_cy10_cw0_w1023_r1_s

ئەمەریکا هەوڵدەدات نیمچە دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دروستبکات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا هەوڵدەدات نیمچە دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دروستبکات بە یارمەتی هاوپەیمانانی لە سوریا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕووسیا دەڵێت، سێرگێی لاڤرۆڤ وتی، ئەمەریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاوپەیمانە سوریایـیەکانیـیەوە و لە پـێش هەموویانەوە کوردەکان، نیمچە دەوڵەتێک دروستبکات لەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ئەمەش کارێکی ناڕەوایە.

وتيشي، ئەمریکیـیەکان دامودەزگاکانی دەسەڵات لەو ناوچانە پـێکدەهێنن تاوەکو شوێنی دامودەزگاکانی حکومەتی سوریا بگرنەوە و هەروەها کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و نیشتەجێکردنیان، بەڵام لە هەمان کاتدا نە ئەمەریکا و نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی ڕۆژئاوایی خوازیار نین ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بگەڕێنەوە.

لاڤرۆڤ مەترسی خۆی نیشان داوە لەوەی بە گوتەی خۆی” ڕەنگە ئەمەریکا سەرلەنوێ بچێتە نێو سەرکێشیـیەکی مەترسیدار لە کوردستانی عێراق و بیرۆکەی ئەوەی پـێی دەڵێن کوردستانی گەورە.”

ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ پاش ئەوە دێت کە مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی کوردەکانی سوریا قسەیان لە ئایندەی سوریادا هەبێت.

بابەتی دواتر

ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *