rega-2

هەموو پێكهاتە كانی كەركوك، داواى هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركوك و پارێزگاكانی هەرێم

هەرسێ پێكهاتەی سەرەكی كەركوك، كورد، عەرەب و توركمان لە پەرلەمانی عێراق، یەكدەنگن لەسەر هەڵگیرانی خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركوك و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزایان كۆكردۆتەوەو پرسەكە دەبەنە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقەوە.

مەریوان نادر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ‌دانانی خاڵی گومرگ لە نێوان كەركوك – هەولێرو كەركوك – سلێمانی، تەنها بۆ چەوساندنەوەی خەڵكی شاری كەركوكە، لە هەمانكاتدا دانانی خاڵی گومرگی كارێكی نایاساییەوەو ناكرێت بەرامبەر ئەو زوڵمە بێدەنگ بین.

وەك پەرلەمانتاران لە نەتەوەی كورد، عەرەب و توركمان واژۆمان كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەو پرسە لە پەرلەمان تاوتوێبكرێت، دەمانەوێت لە دانیشتنی ئایندەی پەرلەمان لەسەر خاڵی گومرگ قسەی لەسەر بكرێت.

بە ئامادەبوونی نوێنەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو بازگەی گومرك لە رێگەكانی نێوان كەركوك – هەولێرو كەركوك – سلێمانی بە فەرمی كرانەوە، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵی عێراق، ئەوەش بووە هۆی جێگەی ناڕەزایی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی بەشێك لەو كاڵایانەی لەو دوو پارێزگایەوە دەچنە كەركوكەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *